شبكة لالش الاعلامية

سەعد خالید:هەولێن بارزانی لگەل لایەنان دا داخوازيێن خەلکێ کوردستانێ نه‌

سەعد خالید:هەولێن بارزانی لگەل لایەنان دا  داخوازيێن خەلکێ کوردستانێ نه‌

هەولێر-KDP.info-ImageThumb

رێكخەری كاروباری نێوان پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لای حزبە سیاسییەکانی کوردستان و کۆبوونەوەی لایەنەکان و دەڵێت: “هەموو گەلی کوردستان پشتیوانیی ئەو هەوڵە دەکات”.

سەعد خالید، بە ماڵپەری فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئەو داواکارییەی بارزانی کە ئێستا ئاراستەی لایەنەکانی کردووە بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ و نوێنەری خۆشی ناردووە بۆ لای یانەکان داواکاری و داخوازی هەموو خەڵکی کوردستانە، واتە بارزانی داخوازی خەڵکی خستووەتە بەردەم لایەنەکان ئێستا گوناحە لایەنێک یان چەند لایەنێک نەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ داخوازی خەڵک بکەن.”

گوتیشی: “بەردەوامبوونی ئەم دۆخەی کوردستان زیان لە هەموومان دەدات، و ناکرێت کورد لەم دۆخەدا کە کۆمەلێک ئەگەر لەبەردەمیدایە خۆی ئامادە نەکات لە کاتێکدا بەردەوام بوونی ئەم دۆخەکە لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە”.

دەیشڵێت: “داوا لە لایەنەکان دەکەین کە هەوڵ بدەن و قەیرانی سیاسی کوردستان چارەسەر بکەن بەتایبەت بەدەنگەوە هاتنی هەوڵەکانی بارزانی بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان تا کوردستان لەم قەیرانە ڕزگاری ببێت

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

58 ملیار دۆلارێن عێراق دیارنينن

Lalish Duhok

ئاخفتنكه‌رێ سه‌رۆكایه‌تيا كۆمارا توركیا ده‌رباره‌ى داخستنا سنوورى لگه‌ا هه‌رێما كوردستانێ بۆ میديان دئاخفت

Lalish Duhok

زێدەتری هەزار بۆمبەیان ل میحوەرێ‌ خازر هاتینە پووچكرن

Lalish Duhok