سه‌رۆكێ رێكخراوا ئۆپك: نرخێ نه‌فتێ ل چارێكا داويا ئه‌ڤ ساله‌دا دێ بلند بت
خه‌ندان
سه‌رۆكی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك)، نزمبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی جیهانی به‌كاتی دهزانێتو جه‌ختده‌كاته‌وه، بازاڕی نه‌وت به‌ره‌و هاوسه‌نگ بوون دهڕواتو له‌چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵدا نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه.
محه‌مه‌د بن ساڵح ئه‌لساده، كه هاوكات وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ره‌و ئه‌مساڵ سه‌رۆكی ئۆپیك ده‌كات، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌لێدوانێكدا ئاشكراشكردووه، كه دابه‌زینی ئه‌م دواییه‌ی نرخی نهوتو ئه‌و ناجێگرییه‌ی ئێستای بازاڕ، ته‌نیا كاتییه، ئه‌وه‌ش به‌پێی رۆیته‌رز.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئۆپیك له‌نزیكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێریكردنی گۆڕانكارییه‌كان و له دانوستانی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیدا، سه‌باره‌ت به شێواز و ئامرازه یاریده‌ده‌ره‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازاڕی نه‌وت”.
سه‌رۆكی ئۆپیك پێشبینیكرد “خواستی به‌رزتر له‌سه‌ر نه‌وتی خاو له‌چاره‌كی سێیهمو چواره‌می ئه‌مساڵدا هاوشان له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراو، شرۆڤه‌كارانی هانداوه بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌م دابه‌زینه‌ی ئێستای بازاڕ ته‌نها كاتییه‌و نرخه‌كانی نه‌وت له‌چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌رزده‌بێته‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌هۆی چه‌ند ڕاپۆرته هه‌واڵێكه‌وه، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتوێژه‌كانی ئه‌ندامانی ئۆپیكه‌وه بۆ سنورداركردن و ڕاوه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو، نرخه‌كانی نه‌وتی خاو به‌رزبونه‌وه‌ی تۆماركرد.
تاوه‌كو كاتژمێر 9:30 به‌كاتی گرینویچ (كاتژمێر 11:30 به كاتی هه‌رێمی كوردستان)، نرخی نه‌وتی خاوی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی برنت نیودۆلار به‌رزبۆوه‌و به‌رمیلێك به (44.77) دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی رۆژئاوای ته‌كساس، به‌بڕی 55 سه‌نت یان رێژه‌ی له‌سه‌دا 1.32 به‌رزبۆوه، به‌رمیلێك به 42.35 دۆلار فرۆشرا.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، دوای داواكاری نوێی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ندامی ئۆپیك هات بۆ ڕاوه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، له‌هه‌وڵێكدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕووی زیاده‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، ئه‌و داواكارییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن ڕوسیای گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی خاو له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیكه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
سه‌رۆكی رێكخراوی ئۆپیك له‌لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وابڕیاره له‌رۆژانی 26-28ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵدا، له‌په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ووزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی جه‌زائیر كۆبونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئۆپیك ئه‌نجامبدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
