سه‌فین دزه‌یی: حکوومه‌تا ھه‌رێمێ ئاماده‌يه بۆ گفتوگۆيا ب جدى لگه‌ل به‌غدا
ZNA- هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردساتان ڕایگه‌یاند حکومه‌ت ئاماده‌ی گفتوگۆی جیددییه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت.
له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ھه‌واڵی بلۆمبێرگ، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند حکومه‌تی ھه‌ریم ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆی جیددی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی نێوانیان، له‌وانه پرسی نه‌وت. ھیواشی خواست دانانی وه‌زیره نوێیه‌کانی حکومه‌تی عێراق به‌شێک بێت له ڕه‌خساندنی زه‌مینه بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان ھه‌ردوولا.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی ھه‌ریمی کوردستان دوای ئه‌وه ھات که وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندبوو ده‌کرێت له‌گه‌ڵ کوردکێشه‌کانمان له سه‌ردۆسیه‌ی نه‌وت چاره‌سه‌ر بکه‌ین. دوای سوێندخواردنی وه‌ک وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق، (جه‌بار عه‌لی ئه‌للوعه‌یبی) ڕایگه‌یاند که ده‌کرێت له دۆسیه‌ی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی کوردستان کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ڕۆیته‌رز بڵاویکردووه‌ته‌وه که وه‌زیره نوێیه‌که دوای سوێندخواردنی به ده‌زگاکانی ڕایگه‌یاندنی وتووه “کێشه‌کانی به‌غدا له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر له به‌رده‌میاندا ھه‌یه.”
پێشتریش حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر زاری وته‌بێژ و به‌رپرسانی باڵای خۆیه‌وه، ڕایگه‌یاندبوو که ده‌رگای گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ھه‌میشه کراوه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
