سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ پێشوازی ل باليۆزێ نوويێ ئەلمانیا ل عێراقێ کر
باسنيۆز:
ئه‌مڕۆ بارزانی، له سه‌لاحه‌دین، پێشوازى له باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17/8/2016 بارزانی پێشوازی له باڵوێزی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانز جۆزیف كرێمپ كرد، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق سوپاسی بارزانی بۆ ڕه‌خساندنی دیداره‌كه كرد و ستایشی بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و سه‌ركردایه‌تیكردنی شه‌ڕی تیرۆر كرد، ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئاگاداری ئه‌و ته‌حه‌دیاته ئه‌منی و سیاسی و ئابوورییه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان بوه‌ته‌وه و وێڕای ئاماژه‌دان به دۆستایه‌تی گه‌لی كوردستان و ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جالیه‌ی كورد له وڵاته‌كه‌ی زۆر به باشی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا پێكه‌وه به‌ستراون و هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه گه‌لی كوردستان قه‌یرانه‌كان به زوویی و به سه‌ركه‌وتوویی تێبپه‌ڕێنێت.
له به‌رانبه‌ردا بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد كه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه بوونه و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا كاریگه‌یی باشی له هاوكێشه سه‌ربازییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و تیرۆریستان‌دا هه‌بووه، بۆیه ڕاشیگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان گه‌لی ئه‌ڵمانیا به دۆستێكی نزیكی خۆی ده‌زانێت.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا باس له شه‌ڕی تیرۆریستان و ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كرا، بارزانی جه‌ختی له پێویستی بوونی ڕێككه‌وتنێكی سیاسی به‌ر له ئازادكردنی موسڵ له‌نێوان لایه‌نه‌كان كرده‌وه و، ئاماژه‌شی به پێكهاته‌ی دیموگرافی پارێزگای نه‌ینه‌وا دا و به پێویستی زانی كه ماف و ئایینده‌ی پێكهاته‌كان به تایبه‌ت ئێزیدی و مه‌سیحییه‌كان له‌و پارێزگایه زامن بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر مێژووی گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی له ئه‌نجامی پێشێلكردنی شه‌راكه‌ت له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی عێراقی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتووه. هه‌روه‌ها باسیش له ئایینده‌ی گه‌لی كوردستان و عێراق و ڕێگه‌كانی كۆتاییهێنان به گرفت و قه‌یرانه‌كان كرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
