شبكة لالش الاعلامية

توركیا هێزێن زێده‌تر بۆ جه‌رابلوس ره‌وانه‌ دكت

توركیا هێزێن زێده‌تر بۆ جه‌رابلوس ره‌وانه‌ دكت

K24 – هه‌ولێرcerablus

له‌ رۆژی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی جه‌رابلوس، توركیا هێزی زیاتر بۆ ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه‌ كرد.

رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت له‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند له‌ رۆژی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، سپێده‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تانكه‌كانی توركیا به‌ره‌و شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس به‌ڕێ كه‌وتن، كه‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێلی رێگاوبان له‌گه‌ڵیاندان.

10 تانكی سوپای توركیا ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9:30 له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی قه‌رقه‌میش له‌ باكووری كوردستان به‌ره‌و جه‌رابلوس به‌ڕێ كه‌وتن.

سوپای توركیا رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌ یارمه‌تی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریا دا بۆ گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس، كه‌ زیاتر له‌ 20 تانك و زرێپۆشی توركیا له‌ رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ چوونه‌ ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان.

چوونی سوپای توركیا بۆ ناو سنووری رۆژئاوای كوردستانی ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی سوریا و روسیا لێ كه‌وته‌وه‌، كه‌ سوریا به‌ پێشڵكردنی سه‌روه‌ری خۆی ده‌زانێت و روسیاش پێی وایه‌ كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.

هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌واڵی رزگاركردنی شاره‌دێی عمارنه‌ له‌ باشووری جه‌رابلوس له‌ لایه‌ن سوپای سوریای ئازاد راگه‌یه‌نرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ حکومەتێ و بالیۆزێ بریتانیا کێشەیێن هەرێمێ و ئیراقێ گۆتوبێژ کرن

Lalish Duhok

کورده‌كى دی ل كەركووكێ ژ پۆستێ وى هاته‌ دوورخستن

Lalish Duhok

گەشه‌يا ئاكنجيان ل هەرێما کوردستانێ سالانە كێم دبت 

Lalish Duhok