شبكة لالش الاعلامية

جێگرێ سەرۆکێ ئەمریکا و سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ بارودۆخێ عێراقێ به‌حسكرن

جێگرێ سەرۆکێ ئەمریکا و سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ بارودۆخێ عێراقێ به‌حسكرن 

ZNA- هەولێرbarzani u baydin

ئێوارەی ئەمڕۆ “جۆ بایدن” جێگری سه‌رۆکی ئەمەریکا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە “مەسعود بارزانی” سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە لە میحوەری خازر و ستاییشی قارەمانێتیی پێشمەرگەی کرد و سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانی و کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کرد کە لە شەڕی تیرۆردا گیانی خۆیان بەخت کردووە شەھید بوونە. ھەروەھا سڵاوی سەرۆک ئۆبامایشی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی بەغدا دەربڕی.

لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ھیوای خواست کە سەرۆک بارزانی بە حیکمەتی خۆی چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە لە پڕۆسەی سیاسیی ھەرێم لە ئارادایە.

شەڕی تیرۆریستان و ئامادەکاری بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادکردنی موسڵ تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو و ھەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان لەوە دەربڕی کە پلانەکان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن و جەختیشیان لە بەردەوامیی ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای ئەمەریکا و ھێزەکانی عێراق کردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەحمود ئێزدی:دانوستاندن ل سه‌ر دابه‌شكرنا پۆستێن ئيداره‌يا خوه‌جهى يا مووسل دێ ده‌ست پێ كه‌ن

Lalish Duhok

وەزارەتا كۆچ و كۆچبەرێن عێراقێ: 26 کەمپێن ئاواران ل هەرێما کوردستانێ هه‌نه‌

Lalish Duhok

سەرۆكێ ئۆزبەكستانێ وه‌غه‌را داویێ كر

Lalish Duhok