شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپه‌يمانيه‌كا نوو ده‌ربارەی رۆژئاڤايێ كوردستانێ هاته‌ ئيمزاكرن

هه‌ڤپه‌يمانيه‌كا نوو ده‌ربارەی رۆژئاڤايێ كوردستانێ هاته‌ ئيمزاكرن

رووداو- هەولێر245598image1

نوێنەری رۆژئاوای كوردستان و سەرۆكی رەوتی غەدی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، هاوپەیمانێتییەکی نوێیان لەبارەی رۆژئاوای كوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر واژۆكرد.

شاندی خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتیکی رۆژئاوای كوردستان و “تیار الغد السوریە” لە سووریا، دەربارەی رێگەچارە سیاسییەکانی قەیرانی سووریا رێککەوتن و لەمبارەیەوە یاداشتنامەیەکیان واژۆكرد.

دوای چەندین دانوستاندنی سیاسی، رۆژی یەكشەممە 11/9/2016 لە قاهیرەی پایتەختی میسر، ئاڵدار خەلیل وەك نوێنەری رۆژئاوای كوردستان و ئەحمەد جەربا، سەرۆكی رەوتی غەدی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی حەوت خاڵیان ئیمزاکرد.

بەپێی رێككەوتنەكە، لیژنەیەكی هاوبەش بۆ لێكۆڵینەوە لە سیستەمی سیاسی بۆ ئایندەی سووریا پێكدەهێنرێت، هەردوولا جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی سووریا، ئازادی ژن و قوربانیدانەكانی لەپێناوی گەیشتن بە سووریایەكی ئازاد و دیموكرات دەكەنەوە.

هەروەها لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دیكە سوود لە ئەزموونی بەرخۆدان و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان وەردەگرن و دان بە خۆبەڕێوەبەری هەرێمی رۆژئاوای كوردستان دەنرێت كە لە هەرسێ كانتۆنی جزیرە، كۆبانێ ‌و عەفرین پێكهاتووە.

دەقی خاڵەکانی یاداشتنامەکە بریتین لە:

1. کۆمیتەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی سیستەمی دواڕۆژی سووریا دروست دەکرێت.
2. پێویستە یەکێتی خاکی سووریا بپارێزرێت.
3. ئازادی و تێکۆشانی ژن بنکەی دروستکردنی سووریای ئازاد و دیموکراتیکە.
4. ئەو سەرکەوتنانەی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری دیموکراتیک بەدەستیهێناون، هەموو هێزەکانی سووریا سوودی لێوەردەگرن و لەو هەرێمانە دروست بکرێ کە ئازاد دەکرێن.
5. دان بە بەڕێوەبەرێتی خۆسەری و کانتۆنەکان بنرێ و یاساکانی دروست بکرێن.
6. رەوتی غەد بۆی هەیە نووسینگەی هەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری و ئاڵا و سیمبولی خۆی هەڵبکا.
7. کۆمیتەی باڵای هاوکاری لەنێوان هەردوو لایەن دروست دەکرێ و پرسە پەیوەستەکانی لە خزمەت ئەو لێکتێگەیشتنە چارەسەر دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

توركیا هێزێن زێده‌تر بۆ جه‌رابلوس ره‌وانه‌ دكت

Lalish Duhok

پنتاگۆن ژماره‌يا سه‌ربازێن ئه‌مریكا ل عێراقێ ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكومه‌تێ: مه‌ داخوازا مووچه‌یێن هه‌مى هه‌یڤان یێن فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێمێ ژ به‌غدا كریه‌

Lalish Duhok