شبكة لالش الاعلامية

پۆلیسێن هەلەبجە: هەلگرتنا چەكێ بێ ‌مۆلەت لژێر كۆنترۆلێ دایە

پۆلیسێن هەلەبجە: هەلگرتنا چەكێ بێ ‌مۆلەت لژێر كۆنترۆلێ دایە

باسنيۆز:316719b870479e507cc254eee921c9af_l

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێ‌: “لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ‌ مۆڵەت لەژێر كۆنترۆڵ دایە”.

ڕائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لە چوارڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كەسێك كە چەكی بێ‌مۆڵەتی هەڵگرتووە وكەسێكی تریش كە ئۆتۆمبێلی بەبێ ‌مۆڵەتی لێخوڕیوە دەستیگر كراون.”

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، گوتیشی: “هەرلە ڕۆژانی جەژندا، حاڵەتێكی توندوتیژی خێزانی و ڕووداوێكی ونبوون و دزینی ماتۆڕسكیل و حاڵەتێكی چوونە سەر ماڵان و دوو حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ و برینداربوون تۆمار كراون.”

لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری ئاژانسی (باسنیوز)دا ئاماژەی بەوەدا و گوتی: “لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەڵگرتنی چەكی بێ ‌مۆڵەت بە ئاشكرا نییە، ئەگەر هەر كەسێكیش هەڵیبگرێت دەستگیر دەكرێت و بە بڕیاری دادوەر بەند دەكرێت.”

ئەوەشی خستەڕوو: “سەرجەم دووكانەكانی بازار و چەكفرۆشەكان لەژێر چاودێریی هێزەكانی ئاسایش دان و ئەو دیاردەیە لەژێر كۆنترۆڵ دایە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی روونكرنه‌ك سەبارەت ب وەرگرتنا قه‌رێن پێشینه‌یان به‌لاڤكر

Lalish Duhok

“پتريا ناوچێن ماددا ١٤٠ دێ ل ریفراندۆمێ دا پشكدار بن”

Lalish Duhok

ل مووسل پارتی ئامادەكارى بۆ هەلبژارتنان تەمام كرينه‌ 

Lalish Duhok