ڤێ ھەفتيێ شاندێ حکوومەتا ھەرێمێ دێ چتە بەغدا
هەولێر-KDP.info-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لەکاتی سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەغدا رێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە لەبارەی بودجە و بڕیارە پێش پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە ئەنجامبدەن.
(سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “لەکاتی سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەغدا رێککەوتنێکی سەرەتایی لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان کراوە، بۆ تەواوکردن و ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە پێویستە شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا، بۆیە پێویستە لەم ھەفتەیە ئەوشاندە بچێتە بەغدا، لەبەر ئەوەی لە١٥ی مانگەوه بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئهنجوومهنی نوێنهران بکرێت.
(سلێڤانەیی) گوتیشی: “تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە کە بەغدا بڕێکی پارە ڕەوانە بکات بۆ ھەرێمی کوردستان و چاوەروان دەکرێت گەر شتێک بکرێت دوای ئەنجامدانی رێککەوتنهكه بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
