ئه‌مریكا په‌یامه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ به‌لاڤكر
K24 – هه‌ولێر
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق دۆگلاس سیلیمه‌ن له په‌یامێكدا پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانی واشنتۆن بۆ یارمه‌تی مرۆڤی و دووبار بنیاتنانه‌وه‌ی ژیان له عێراق كرد، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعش رزگار كراون.
دۆگلاس سیلیمه‌ن له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا ئاماژه به راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له لایه‌ن عه‌بادییه‌وه كرد كه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت شه‌ڕێكی ئاسان نابێت، به‌ڵام هێزه‌كانی عیراقی به یارمه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ر ده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها به هێزه‌كانی عێراقی له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مریكا هیوای سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازێت له‌م ئه‌ركه‌دا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا شان به شانی هێزه‌كانی عیراقی ده‌بن بۆ رزگاركردنی موسڵ و نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له چه‌ته‌كانی تیرۆریست.
باڵیۆزی ئه‌مریكا روو له خه‌ڵكی عێراق ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی بۆ عێراق به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت و پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌شی راده‌گه‌یه‌نێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی كه به‌هۆی داعشه‌وه دووچاری بوونه و ئاماژه به یارمه‌تییه‌كانی له رێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین له ناوچه رزگاركراوه‌كان ده‌كات.
گوتیشی ئه‌مریكا یارمه‌تی عیراقییه‌كان ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ماڵ و شوێنی خۆیان و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
