برایەکێ دکتۆر سلێمان هەوالێ شەهیدبوونا وى راگەهاند
باسنيۆز:
ئەندامێکی بنەماڵەی دکتۆر سلێمان ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو دکتۆر سلێمان لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا گیانی لەدەست داوە و شەهید بووە.
کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە 30\10\2016)، محەمەد سەلیم چروککایە، برای دکتۆر سلێمان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو سەعید چروککایا، ناسراو بە (دکتۆر سلێمان)، لە نەخۆشخانەی سەربازیی (کۆبڵنز) لە ئەڵمانیا شەهید بووە.
دكتۆر سلێمان چرۆكکایە، ڕۆژی چوارشەممە 26-10-2016، لەكاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێكی چێندراوی داعشدا، لەنێو تونێلێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێ پێشمەرگەكانی، لە گوندی (تیسخەرابی گەورە) لە میحوەری باشیک برینداربوو، ئەوكات بە هەلیکۆپتەرێکی تایبەت خێرا گەیهندرایە نەخۆشخانەی هەولێر و دواتر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ کرا.
دکتۆر سلێمان خەڵکی کوردستانی باکوورە، لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەڵمانیا دەژیا، لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کردووە، لە زۆربەی میحوەرهکانی جەنگی دژ بە داعشدا زۆرترین ڕۆڵی لە پووچەڵکردنەوەی مین و تی ئێن تی و بۆمبەکانی داعشدا بینیوە.
پێشتر دکتۆر سلێمان ڕای گەیاندبوو، پاش ئەوەی داعش پەلاماری کوردستانی دا، نەیتوانیوە لە دوورەوە سەیری دیمەنەکان بکات و لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە، بۆیە گەڕاوەتەوە کوردستان.
ئەوەشی بۆ کەناڵی (کوردستان 24) ڕوون کردووەتەوە کە بەو هۆیەوە بڕیاری داوە بۆ ههرێمی كوردستان بگەڕێتەوە و وهك خۆبهخش له ڕیزی هێزی پێشمهرگهی كوردستاندا له دژی داعش بجهنگێت، بههۆی شارهزاییهكهی له بواری پووچهڵكردنهوهی بۆمب، له تیمی ئهندازهی سهربازی و پووچهڵهكردنهوهی بۆمب دەست بەکار بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
