ل یۆنان کورد و ئەفغان ب شەرھاتن
ZNA – ھەولێر
بەھۆی پێکدادانی نێوان پەناخوازە کوردەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەفغانییەکان لە دوورگەی چیۆس لە کامپی سۆودا، سێ پەناخوازیان بریندار بوون.
ئاژانسی گریک ڕیپۆرتەر بڵاویکردەوە کە شەوی ڕابردوو ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، پێکدادانەکە ڕوویداوە و ئەو سێ پەناخوازەش بەزوویی رەوانەی نەخۆشخانە کران، ھاوکات کەسێکی تریش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ھەر رۆژی شەممە لە دوورگەی مایتیلێنێ ژمارەیەک لە پەناخوازان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە دژی ئەوەی بەشێوەیەکی خاو پرۆسەی پەناخوازیان قبووڵ دەکرێت.
پێکدادانی نێوان پەناخوازە کورد و ئەفغانییەکان یەکەم پێکدادان نییە، و بەھۆی زۆری پەناخوازان لە یۆنان چەندین جار ئەوە دووبارە بووەتەوە.
بەپێی دواھەمین ئامارەکان زیاتر لە ٦١ ھەزار و ١٠٠ پەناخوازلە یۆنان گیریان خواردووە، و لەو ژمارەیەش نزیکەی ١٦ ھەزاریان لە دوورگەی ئیجەن کە ئەو ژمارەیە دوو ئەوەندەی توانای دوورگەکەیە بۆ لەخۆگرتنی پەناخوازەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
