شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ پێشوازیێ ل جێگرێ سەرۆك كۆمارێ عێراقێ دكت

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ پێشوازیێ ل جێگرێ سەرۆك كۆمارێ عێراقێ دكت

باسنیۆز:eaf22a1a7d68653eed1d2dfcfec014e9_l

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی 12ـی 2016 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئیئتلافی نیشتیمانیی عێراقی و شاندێكی یاوەری كرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی لەبەرانبەر تیرۆریستانی داعش خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان لە بوونی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ نیشان دا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە هاوكێشە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا، وێڕای باسكردنی هەڕەشەكانی هزری توندڕۆیی و تیرۆر جەخت لە ڕەتكردنەوەی سیاسەتی تاییفەگەری و جیاكاریی تایفیی لە پڕۆسەی سیاسی و ئاییندەی عێراق كرایەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان ستاییشی سیاسەت و ڕوانگەی هەرێمی كوردستانیان كرد لە پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و قووڵكردنەوەی كولتووری پێكەوەژیان و لێبوردەیی.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئازاد بەرواری و مەحمود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئامادە بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌ڤرۆ نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان دێ ل سته‌نبۆلێ كۆمبن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی ب باشترین كه‌سایه‌تیێن سیاسیێن عێراقێ هاته‌ ده‌ست نیشان كرن

Lalish Duhok

شانده‌کێ پەرلەمانێ کوردستانێ بۆ کێشا جۆتیاران سەره‌دانا بەغدا دکت

Lalish Duhok