شبكة لالش الاعلامية

هەوله‌كا مەترسیدارا نووری مالیکی ل کوردستان ئاشکه‌را دبت

هەوله‌كا مەترسیدارا نووری مالیکی ل کوردستان ئاشکه‌را دبت 

باسنيۆز:c8db94a4a16cf0d2ed6b6f5e64dcf8f8_l-1

پەرلەمانتارێک هەوڵێکی مەترسیداری نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا دەکات و ڕای دەگەیەنێت: “ئاگاداری سەرجەم حزبە کوردیییەکان دەکەینەوە کە نەکەونە ئەو هەڵە مەترسیدارەوە”.

شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری کورد لە لێژنەی ئاسایشی و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەوڵێکی نووری مالیکی هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگای ڕێککەوتن لەگەڵ هەندێک حزبی کوردستانەوە، گەنجان کوردستان بۆ ناو هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕابکێشێت و لە قۆناغی یەکەمدا، توانی ڕازییان بکات بۆ دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە، مالیکی پێشووتر نەخشەیەکی هەبووە کە کورد لە سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراقدا بکاتە دەرەوە، کاتێک ڕێگری لەو هەوڵەی کرا، “ئیتر کەوتە سەنگەری کوردستانەوە”. گوتیشی: “داواکارین حزبەکان نەکەونە ئەو هەڵەیەوە، چونکە ئەوەی لە بیرکردنەوەی نووری مالیکیدایە، مەترسیدارە”.

پێشتر هەفتەنامەی (باس) ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ناونووسینی گەنجان بۆ ڕیزەکانی حەشدی شەعبی دەستی پێ کردووە.

هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە جگە لە کەرکووک، لە سنووری خورماتوو و تازە و لەیلان و چەند ناوچەیەکی دیکەش پرۆسەی ناونووسینەکە بەڕێوە دەچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێدانا كاره‌با نیشتیمانی دێ زێده‌ بت 

Lalish Duhok

دوو تیمێن پێشمەرگەى بۆ مەشقکرنێ ل سەر پووچكرنا بۆمبان دچنە وه‌لاتێ چیک

Lalish Duhok

تورکیا مانا هێزێن خۆ ل هەرێما کوردستانێ و رۆژئاڤایێ کوردستانێ بۆ دو سالێن دی درێژکر

Lalish Duhok