كه‌نه‌دا پلانا سەربازيا خۆ ل عێراقێ بۆ سالا2017 ئاشكرا دەكات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا رایگه‌یاند هیزه سه‌ربازییه‌كانی له ساڵی 2017 له عێراق ده‌مێننه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شداری شه‌ڕی دژی داعش كۆ بووه‌وه.
كه‌نه‌دا له شه‌ڕی دژی داعش هێزێكی تایبه‌ت بۆ مه‌شق و راهێنان له هه‌رێمی كوردستان جێگر كردووه و له پشت به‌ره‌كانی جه‌نگ، به‌تایبه‌تی له میحوه‌ری خازر یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یدا.
به‌پێی هه‌والێكی CBC NEWS پلاندانه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا چه‌ندین سیناریۆیان دارشتووه، به‌ڵام حكومه‌تی لیبراڵی ئه‌و وڵاته بڕیاری خۆی دا، كاتێ له مانگی شوباتی رابردوو ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی له شه‌ڕی دژی داعش پراكتیزه كرد بۆ پێداچوونه‌وه به بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه تایبه‌تییه‌كانی، به‌كارهێنانی هه‌لیكۆپته‌ر بۆ چاودێری، و فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نیی فرۆكه و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی.
پارەی تەرخانكراو بۆ ئەم مەبەستە لە مانگی ئاداری 2017 دیاری دەكرێت، لە كاتێكدا پەرلەمانی كەندا لە بودجەی رابردوو تەنیا 41 ملیۆن دۆلار بۆ ئەم ئەركە تەرخان كردبوو و كەمترە لە چارەكی ئەو بڕه پاره‌یه‌ی بڕیاره له چوارچیوه‌ی بودجه‌ی ئێستا خه‌رج بكرێت.
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا هارجیت ساجان له وه‌ڵامی پرسیاری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌ركی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له كه‌نه‌دا گوتی به ده‌ڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین.
گوتیشی ده‌مانه‌وێت لە ئاستی ئەو ھێزانە دڵنیا بین كە مەشق و راھێنانیان پێ دەكەین. بۆ ئەوەش ئاماژە بە توانایی كورد و عێراقییەكان بۆ پاراستنی ئاسایش كرد.
پێویستە بچیتە ژوورەوە بۆ كۆمێنت نووسین
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
