شبكة لالش الاعلامية

ئەنجومەنێ وەزیران ئیدانا ھێرشێن تيرۆرستيێن تورکیا و عێراق دکت

ئەنجومەنێ وەزیران ئیدانا ھێرشێن تيرۆرستيێن تورکیا و عێراق دکت

ZNA- هەولێر1483281475_krg-1

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له پەیامێکدا ئیدانەی هێرشه تیرۆریستییەکانی ئیستانبول و بەغدا و نەجەفی کرد.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیه:

“زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو لە ئیستانبول کرایە سەر یەکێک لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵی تازە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتیی تورکیا و گەشتیاری بیانی گیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون کە لە نێویاندا گەشتیاری ھەرێمی کوردستانیش ھەبوون. ھەروەھا بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆرستیانە دەکەین کە ئەمڕۆ و دوێنێ چەند شوێنێکیان لە نەجەف و بەغدا کردە ئامانج و تیایاندا ژمارەیەک لە ھاووڵاتیان ھێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و ھاوسۆزی و ھاوخەمیمان بۆ کەسوکاری قوربانیان،ھیوای زووچاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. ئەم کردەوە تیرۆرستیانە نیشانەی ئەوەن کە تیرۆرستان لە مووسڵ و لە ناوچەکانی دیکەش لە عیراق و سووریا ڕووبەڕووی شکستی بەردەوام دەبنەوە و لە بەرەکانی جەنگدا ڕوو لەناوچوونی یەکجارین، بۆیە ھەوڵ دەدەن ڕووی کردەوە تیرۆرستییەکانیان بکەنە نێو خەڵکی سڤیل و شوێنە گشتییەکان، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم کردەوانە ویست و ئیرادەی بەرەی دژەتیرۆر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر بەھێزتر دەکەن و دەبنە ھۆی لێدانی گورزی بەھێزتر لە تیرۆرستان لە ھەموو شوێنێک.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین، خوای گەورە سەبوورییان بداتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا ئەوقافێ: پێشمەرگەی پێکڤەژیانا ئۆلان ل کوردستانێ پاراست

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى:چاره‌سه‌ريا سه‌ره‌كى بۆ مسوگه‌ركرنا مافێن گه‌لێ مه‌ ئێكرێزى يه‌

Lalish Duhok

بریتانیا هێزێن زێده‌تر رەوانەی عێراقێ دكت

Lalish Duhok