شبكة لالش الاعلامية

داخواز ژبریتانیا دئێته‌ كرن دەكرێت هنارتنا چەكى بۆ عێراقێ راگرت

داخواز ژبریتانیا دئێته‌ كرن دەكرێت هنارتنا چەكى بۆ عێراقێ راگرت 

ZNA- هه‌ولێر1484475444_vbnghbtg
لیژنەی چاودێریكردنی چەك لەڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوا لەبەریتانیا دەكات ناردنی چەك بۆ عێراق ڕابگرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەكەوێتە دەست میلیشیا چەكدارییەكان.

ئۆلیڤدر سپراگ، سەرۆكی لیژنەی بەریتانیای چاودێریكردنی چەك لەڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، رایگەیاند “توانای سەربازی میلیشیا شیعییەكان لەلایەن حكومەتی بەغداوە بەهێزكراوە”.

ئۆلیڤدر سپراگ راشیگەیاند “دەبێت بەزووترین كات بەریتانیا ڕێوشوێنەكانی ڕەوانەكردنی چەك‌ ئاشكرابكات، كە نابێت چەكەكانی بگاتە دەستی میلیشیا شیعە پێشێلكارەكان”.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی بڵاویكردەوەو رایگەیاند، میلیشیا چەكدارییەكان بەو چەكانەی رەوانەی عێراق بۆ شەڕی داعش دەكرێت خۆیان پڕچەك دەكەن‌و ئاشكراشیكردبوو “ئەو میلیشیایانە بەچەكەكانیان تاوانی جەنگ ئەنجامدەدەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرێ ساخله‌ميێ: يێن ڤاكسینێ وه‌ردگرن مه‌ترسی لسه‌ر ژیانا وان نامينت

Lalish Duhok

جێگرێ سەرۆکێ پەرلەمانێ عێراقێ سەره‌دانا دهۆکێ دکت

Lalish Duhok

موسا خالد: ئەرکێ مە هەموویانە زمانێ کوردی بپارێزین

Lalish Duhok