شبكة لالش الاعلامية

دژە تیرۆرا کوردستان کوشتنا سەرکردەیەکێ بلندێ داعشێ راگەهاند

دژە تیرۆرا کوردستان کوشتنا سەرکردەیەکێ بلندێ داعشێ راگەهاند

ZNA- ھەولێر
هێزی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان كوژرانی سەركردەیەكی داعشی راگەیاند، ئەوەش لەرێگەی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان.

هێزی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 9/2/2017 بڵاویكردەوە، سەعات 4ی ئێوارەی رۆژی 8/2/2017 “تیرۆریست (ولید سرحان كوردﻱ) ناسراو بە (ئەبو علی كوردی) بەرپرسی شەرعی داعش لە (قاتع)ی تلكێف‌و دانیشتووی گەڕەكی (سەدام) لەموسڵ كوژراوە”.

دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان بڵاویشیكردەوە، كە ئەو سەركردە كوردەی داعش “لەگەڵ چوار تیرۆریستی دیكە لەیاریدەدەرانی لەگەڕەكی (زنجیللی) شاری موسڵ لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كرانە ئامانج‌و كوژران”.

كوژرانی ئەم سەركردەیەی داعش لەكاتێكدایە، كە سوپای عێراق لەئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی موسڵ بەردەوامن، كە هاوپەیمانان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە بە بۆردومان هاوكاری دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێڤەبەرێ بەرێ و سێ کارمەندێن چاکسازیا ئێتیتێ ب تومەتا گەندەلیێ هاتنە گرتن

Lalish Duhok

حکومەتا هه‌رێمێ: چاڤه‌رێ بەغداينه‌ ل 2024 کێشەيا مووچەيان ب شێوەيه‌كى بنەڕەتی چارەسەر بکه‌ت

Lalish Duhok

خوارنا هەنارێ ب بەردەوامی بەرگریا لەشی ب هێز دكەت

Lalish Duhok