شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ناڤخۆ دەربارەی روودانێن خانەسۆر رۆنکرنه‌كێ به‌لاڤ دكت

وەزارەتا ناڤخۆ دەربارەی روودانێن خانەسۆر رۆنکرنه‌كێ به‌لاڤ دكت

باسنيۆز:

لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی خانەسۆری سەر بە شارەدێی سنوون، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا چەند خاڵێک دەخاتەڕوو.

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی خانەسۆر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەوە دەخاتەڕوو: ” ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو سوورە لەسەر نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

دەربارەی ڕووداوەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی خانەسۆری سەر بە شارەدێی سنوون لە سنووری شنگال، ڕای گشتیی کوردستان و دەرەوە ئاگادار دەکەینەوە کە

1- PKK بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو سوورە لەسەر نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە. بەردەوام لەوێ خەریکی ئیستفزازکردنی ھێزەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و بە ھەموو شێوەیەک دەیەوێ بەریەککەوتنێک ڕووبدات.

2- بۆ ئەم مەبەستە چەند ڕۆژێکە لە ناوچەکانی حەسەکە و دێرک و ناوچەکانی دیکەی کوردستانی سووریاوە خەڵک و ھێزی چەکدار دەھێنێتە سنووری شنگال و ڕۆژانە کێشە و پشێوی دروست دەکات.

3- ھەر لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ویستیان ھێرش بکەنە سەر ھێزە فەرمییەکانی حکوومەت لە ناوچەی خانەسۆر، بەڵام پۆلیسی مەدەنی ھەوڵی دا کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوونەدات.

4- دووپاتی دەکەینەوە لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆدا ھەرچی ڕوویدابێت، بە دەستی خۆیان بووە و پۆلیسی مەدەنی کە چەندینیان بەرکەوتوون، بە ھیچ شێوەیەک بەرپرس نییە، تەنیا (پەکەکە) بەرپرسە کە بە ئەنقەست دەیەوێت ھەندێ لە برا ئێزدییەکان بکاتە ئامێری پیلانێکی قێزەوەن.

5- دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھیچ شێوەیەک نایەوێت ڕووبەڕووبوونەوە و بەیەککەوتن ڕووبدات و داوا لە (پەکەکە) دەکەین ژیرانە مامەڵە بکات.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
14.3.2017

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەمێ پێکئینانا کابینا نوو یا حوکمەتا هەرێما کوردستانێ هاتیە دیار کرن

Lalish Duhok

د.فوئاد مەعسوم: مه‌ دڤێت ئەبوبەكر بەغدادی بگرین نەك بكوژین

Lalish Duhok

توركیا هێرش دكه‌ته‌ سه‌ر كۆبانێ

Lalish Duhok