شبكة لالش الاعلامية

ئەلمانیا رادەستكرنا 11 جۆرێن چەكی ب توركیا بلۆك كر

ئەلمانیا رادەستكرنا 11 جۆرێن چەكی ب توركیا بلۆك كر

خەندان- دانا تەیب مەنمی 

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە بە بلۆككردنی رادەستكردنی 11 جۆر چەك بۆ توركیا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نەوەكو ئەو چەكانە لەپرۆسەی “سەركوتكردنی ناوخۆیی یان لەدژی كورد بەكاربهێنرێن”.

بەپێی هەواڵێكی دەیلی سەباح-ی توركیا، حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە بە بلۆككردنی رادەستكردنی 11 جۆر چەك بۆ توركیا، كە ئەندامێكی رێكخراوی ناتۆیە و بلۆككردنەكە لەسەرەتای ساڵی 2016 ەوە دەستی پێكردووە.

رونیشیكردۆتەوە “چەكەكان چەكی دەستی و فیشەك و تەقەمەنی و پارچەی چەكی لەخۆگرتووە و  لەوەڵامی داوایەكی جان ڤان ئاكین، پەرلەمانتاری پارتی چەپ بووە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە نیگەرانییەكانی ئەو لەبەكارهێنانی ئەو چەكانە بۆ پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە توركیا”. 

ئاشكراشیكردووە بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی وەزارەتی ئابوری ئەڵمانیا بڵاویكردۆتەوە، هۆكاری بریاری رادەستنەكردنی چەك بۆ توركیا بریتیە لە “ترسی ئەوەی ئەو چەكانە لەمیانی سەركوتكردنی ناووخۆیی یان لەشەڕی كورددا بەكاربهێنرێن.”

ئاكین كە پسپۆڕێكی چەكە لە فراكسیۆنی پارتی چەپی ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمانی ئەڵمانیا، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (سودوێتچی زەیتونگ) دا پێشوازی لە بریارەكەی حكومەتی ئەڵمانیا كردووە و ئاماژەیكردووە بەوەی ئەوە پێشینەیەكە بۆ  پێنەدانی چەك بە توركیا.

“هەنگاوی دواتر بریتی دەبێت لەوەی توركیا بەهیچ شێوەیەك هیچ چەكێكی پێنەگات” ئاكین وای تووە. 

ئەڵمانیا لایەنی دابینكاری تانكی لیۆپارد و چەكی ئۆتۆماتیكی جۆری هێكلەر و كۆچ MP5 ە بۆ توركیا كە بەشێوەیەكی سەرەكی لە ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیادا لە ئۆپەراسیۆنەكتانی دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی  كوردستان (پەكەكە) دا بەكاردەهێنرێن. 

توركیا ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی ناتۆیە سەبارەت بە بریاری یەكلایەنەی ئەڵمانیا بۆ ڕاگرتنی پێنەدانی چەك بە ئەنكەرە. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیتالیا مەشقێ ب 12 هەزار پێشمەرگەيان دكت

Lalish Duhok

هەلويستێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ده‌ربارەی خۆپیشاندانێن عێراقێ هاته‌ راگەهاندن

Lalish Duhok

ده‌ستپێشخه‌ریێن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرێن هه‌رێما كوردستانێ سه‌باره‌ت به گۆهرینا كه‌شوهه‌وای

Lalish Duhok