شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی: ھه‌ڤسۆز و ھه‌ڤخەمێ گەل و حکوومەتا رووسیاین

نێچیرڤان بارزانی: ھه‌ڤسۆز و ھه‌ڤخەمێ گەل و حکوومەتا رووسیاین
باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کردەوە تیرۆریستییەکەی نێو میترۆیەکی شاری سان پترسبۆرگی ڕووسیا ئیدانە کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان، لە پەیامێکیدا ھاوخەمی خۆی بۆ تەقینەوەکەی دوێنی شاری سان پترسبۆرگی ڕووسیا دەربڕی و ڕایگەیاند: “گەلی کوردستان زۆر باش ھەست بە ئێش و ئازاری کردەوە تیرۆریستییەکان دەکات، چونکە لە ڕیزی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستاندایە”.

دەقی پەیامەکەیە:

بەداخەوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 3/4/2017 لەنێو میترۆیەکی شاری سان پترسبورگی ڕووسیا کردەوەیەکی تیرۆرستی ئەنجام درا، کە بەھۆیەوە چەندین کەس گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون.

بە توندی ئەو کردەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان، گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەکەین و ھیوای زووچاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

تیرۆرستان لە ھەر شوێنێک بن سوود لە بچووکترین دەرفەت دەبینن بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پیلانە گڵاوەکانیان و سڵ لە کوشتنی خەڵک ناکەنەوە، گەلی کوردستانیش زۆر باش ھەست بە ئێش و ئازاری کردەوە تیرۆریستییەکان دەکات، چونکە لە ڕیزی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستاندایە.

ئەم کردەوە تیرۆرستیانە لە ھەر شوێنێک ئەنجام بدرێن، دەبێت ببنە ھاندەرێکی بەھێز تا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر کار لەسەر بنەبڕکردنی تیرۆر لە جیھان بکات و لەو پێناوەدا ھامەھەنگیی باشتر بکات.

دووبارە ھاوسۆزی و خاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیان، گەل و حکوومەتی ڕووسیای فیدرال دووپات دەکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
4/4/2017

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێشمه‌رگه‌ خوه‌ ل وان جهان ناڤه‌كێشیت یێن به‌ری شه‌رێ مووسل ستاندین

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانى: بۆ سێ مووچه‌یێن دى چاڤه‌رێى به‌غداینه‌

Lalish Duhok

سەرەدانا بنگەهێ لالش بۆ نڤیسینگەها رێکخستنا پارتی ل دهۆکێ

Lalish Duhok