ئه‌نجوومه‌نێ وه‌زیران پیرۆزباهيێ ل کرێکاران دکت
رووداو – هەولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات و رایدەگەیێنێت “له رۆژی جیهانیی كرێكاراندا پیرۆزبایی له كرێكارانی كوردستان و ته‌واوی كرێكارانی جیهان ده‌كه‌ین، هیوای جه‌ژن و پشوویه‌كی خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین”.
لە رۆژی جیهانی کرێکاران 1-5-2017، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کرێکاران کرد و ئاماژە بەوەدراوە کە “له‌م یاده‌دا بەڕێز و پێزانینه‌وه له رۆڵی مه‌زنی بنیاتنه‌رانه‌ی كرێكارانی كوردستان ده‌ڕوانین، كه وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان سنووره‌كانی كوردستان ده‌پارێزن و تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێدوورده‌خه‌نه‌وه، كرێكارانیش به هێز و بازووی خۆیان، پێشمه‌رگانه كوردستان ئاوەدان ده‌كه‌نه‌وه”.
ئاماژە بەوەشکراوە کە “هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به سه‌ر كوردستاندا هێنراون كه تیایاندا شار و شارۆچكه و دێهاته‌كانی خاپوور كراون، هه‌میشه دووباره به دڵسۆزی و به هێز و بازووی كرێكاران بنیات نراونه‌ته‌وه و ئاوه‌دان كراوه‌نه‌ته‌وه، له قۆناخی ئازادیشدا هه‌میشه هێزی بنیاتنه‌ری پێشخستنی ئاوه‌دانی بوون”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پشتگیرییەک بۆ مافی کرێکاران دووپاتدەکاتەوە و دەشڵێت “له‌م رۆژه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆی بۆ ته‌واوی مافه‌كانی كرێكاران دووپات ده‌كاته‌وه و چی له توانایدا بێت بۆ باشتركردنی دۆخی كرێكاران له هه‌موو روویه‌كه‌وه درێخی ناكات، داواش له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات گرنگییه‌كی زیاتر به كرێكاران و دۆخ و زه‌مینه‌ی كاركردنیان بدات، هه‌ر له كرێ و هه‌قده‌ستیانه‌وه تاوەکو دابینكردنی ته‌واوی شایسته‌كانیان و كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی باشتری كاركردن و داكۆكیكردن له سه‌لامه‌تیان له شوێن و كاتی كاركردندا”.
رۆژی دووشەممە 1-5-2017 و لە رۆژی جیهانی کرێکاران، لە چەند شارێکی کوردستان و جیهان گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو و کرێکاران بەوبۆنەوە داوای مافەکانی خۆیان دەکرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
