تایمز: ل مووسل داعش تاقیكرنا كیمیایی ل سه‌ر خه‌لكێ ئه‌نجامدايه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی داعش له مووسڵ تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیاییان له‌سه‌ر خه‌ڵك ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، سه‌ربازه عێراقییه‌كان له زانكۆی مووسڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌وتۆیان ده‌ستكه‌وتووه، كه ده‌سه‌لمێنن، داعش تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیایی له‌سه‌ر خه‌ڵك ئه‌نجامداوه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، داعش كبریتیدی پالیۆم و گیراوه‌كانی مادده‌ی نیكۆتینی به‌كارهێناوه، كه وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌و دوو مادده‌یه بۆ له‌ناوبردنی مێرووی زیانبه‌خش به‌كاردێن و ده‌ستكه‌وتنیان ئاسان نییه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئه‌و دوو مادده‌یه كوشنده‌یه‌كی نموونه‌یین و دوای چه‌ند رۆژێك له به‌كارهێنانیان كاریگه‌رییه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ده‌ستكه‌وتوو، پیاوێكی 100 كیلۆگرامی دوای 10 رۆژ له خواردنی
ئاو و نانی ژههراویكراو به‌و ماددانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها زیندانیكراوێكی دیكه فۆسفاتی لیپیۆمی دراوه‌تێ و دوای 10 رۆژ مردووه و ئه‌و مادده ژه‌هراوییه‌ش ژه‌هری مشكی لێ درووست ده‌كرێت.
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه ده‌ریخستووه، داعش ده‌رزی نیكۆتینی له كه‌سێك داوه و ته‌نیا دوو كاتژمێر ژیاوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
