رۆژنامەیەکا رووسی:ئێكهم یەکەيا سەربازیا ئیتالیا گەهشتە عێراقێ
باسنيوز:
ڕۆژنامەی (ئیزۆستیا)ی ڕووسی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی کردووەتەوە، یەکەم یەکەی سەربازیی ئیتاڵیا کە پێکهاتووە لە 500 سەرباز، گەیشتوونەتە عێراق.
سەرچاوە و میدیاکانی عێراق بە پشتبەشتن بەو ڕۆژنامەیەی ڕووسیا بڵاویان کردووەتەوە، ئیتاڵیا یەکەم یەکەی سەربازیی خۆی کە 500 سەربازن، ڕەوانەی عێراق کردووە و هێزێکی پسپۆڕن و ئەرکیان پاراستنی ئەو فەرمانبەر و هێزە تەکنیکیەی ئیتاڵییە کە سەرقاڵی چاک و نۆژەنکردنەوەی بەنداوی مووسڵن.
ئەو ڕۆژنامەیە نووسیویە، ئەرکی سەرەکیی ئەو هێزە ئیتاڵییە پارێزگاری لە بەنداوی مووسڵە هەتا جارێکی دیکە لەلایەن هێزە توندڕەوەکانەوە دەستی بەسەردا نەگیرێت.
پێشتر داعش و هێزە توندڕەوەکانی دیکە هەڕەشەی تەقاندنەوەی بەنداوی مووسڵیان کردبوو کە دەبێتە هۆی کەوتنە ژێر ئاوی بەغدا و هەموو شارەکانی دەوروبەری.
ئێستا 300 کارناس، ئەندازیار و هێزی تەکنیکیی ئیتاڵی سەرقاڵی نۆژەکردنەوەی بەنداوی مووسڵن.
بەپێی هەمان سەرچاوە سەربازانی ئیتاڵی بە ئۆتۆمبێلی زرێهی و چەکوچۆڵی پێویست تەیار کراون و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگەنە دەوروبەری مووسڵ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
