شبكة لالش الاعلامية

كوردستانێ 8.38 ملیۆن دۆلار دانه‌ جەنەل ئینێرجی

كوردستانێ 8.38 ملیۆن دۆلار دانه‌ جەنەل ئینێرجی

وشه‌
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شایستە دارایییەكانی بە بڕی 15.24 ملیۆن دۆلاری ئەو كێڵگەیە لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق له‌ مانگی ئادار/مارسی 2017 بە كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان دا و لەو ڕێژەیەش 8.38 ملیۆن دۆلاری بە كۆمپانیانی جەنەل ئینێرجی درا.
ئاژانسی “ڕۆیتەرز” بڵاوی كردەوە، پشكی كۆتای شایشتە دارایییەكانی كۆمپانیای جەنەل ئینێرجی، لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی تەقتەق بۆ مانگی ئادار/مارسی 2017، بڕی 8.38 ملیۆن دۆلار ماوەتەوە و ئەمڕۆ لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی كۆمپانیاكە كراوە.
كۆی گشتیی بەرهەمە نەوتییەكانی كێڵگەی نەوتی تەقتەق لە مانگی ئادار/مارسی 2017 بریتی بووە لە 20 هەزار و 417 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، جیا لە هەناردەكردنی بەشێكی بۆ پاڵاوگەی بازیان نێردراوە تا بۆ ناوخۆی كوردستان بپاڵێورێ و سوودی لێ وەربگیرێت.
بەهۆی تووشبوونی بە تەنگژەی دارایی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 2014ەوە نەیتوانیوە شایستە دارایییەكانی كۆمپانیاكانی نەوت لە بەرامبەر كاركردنیان لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی باشووری كوردستان لەكاتی خۆیدا بدات، بەڵام ماوە ماوە بڕێك لەو پارانەی كە پشكی كۆمپانیاكانن لە بەرامبەر دەرهێنان و هەناردەكردن لەلایەن حكوومەتەوە بە كۆمپانیاكان دەدرێ تا بەردەوام لە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تەندروستیی جیهانی: پەتای كۆرۆنا لە كۆتایی نزیك بووەتەوە

Lalish Duhok

هێمن هەورامی:پشتى داعش دڤێت رێكکەفتنا سیاسی ل سەر مووسلێ بێته‌ كرن

Lalish Duhok

ڤیزا ناڤبه‌را تورکیا و عێراقێ دا هاته‌ راگرتن

Lalish Duhok