شبكة لالش الاعلامية

ھەول بۆ کاراکرنا پەرلەمانێ كوردستانێ دبەردەوامن

ھەول بۆ کاراکرنا پەرلەمانێ كوردستانێ دبەردەوامن

 هەولێر-KDP.info- 
لایەنەکان لە هەوڵەکانیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرای کرد، لە دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بڕیار دراوە، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا بەڕێوە ببرێت.

(بێگەرد تاڵەبانی)، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ”یەکێتی ھەر لە سەرەتاوە هەوڵەکانی خستووەتە کار بۆ ئەوەی کێشەی پەرلەمانی کوردستان چارەسەر بکرێت و لە کۆبونەوەی نێوان ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیشدا بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەمان دراوە بە دانانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە نێوانی پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا، ئێمە پێمان وایە ئەوە باشترین ڕێچارەیە کە پەرلەمان بەو شێوەیە کارا بکرێتەوە و دەست بە کۆبونەوەکانی بکات، ئەویش بەو شێوازەی لە دوا کۆبونەوەدا لەسەری ڕێک کەوتووین.”

دەربارەی پۆستی سکرتێری پەرلەمان (تاڵەبانی) گۆتی: ”لە سەرەتای ئەم خۆلەی پەرلەمانەوە یەکێک لە پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پشکی  یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بوو و پڕکردنەوەی پۆستەکە لە لایەن کۆمەڵی ئێسلامییەوە بە شێوەیەکی کاتی بوو، لە کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو مەکتەبی سیاسیشدا یەکێتی ئەو پرسەی لەگەڵ برادەرانی پارتی باس کردووە و ئەوانیش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە و لەگەڵ کۆمەڵی ئێسلامیش لەو بارەیەوە دانوستانمان کردووە، ئەوانیش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە، کە پۆستی سکرتێری پەرلەمان بدەنەوە بە یەکێتی، ئەگەر پەرلەمان دەستی بەکارەکانی کردەوە و کارا کرایەوە، ئەوە ئێمە ئەو پۆستە پڕ دەکەینەوە و کەسێک بۆ شوێنی سکرتێری ئیستای پەرلەمان دەستنیشان دەکەین.”

لای خۆیشیەوە (حەیات مەجید پەرخی)، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”تا ئێستا ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین پێشنیارمان خستووەتە بەردەم لایەنە سیاسییەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دوا پێشنیاریش ئەوە بوو کە (یوسف محەمەد) بگەڕێتەوە پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی کۆبونەوەیەک بکات، دواتر گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا بکرێت و ھەرسێ کەسەکە بگۆڕدرێن، بەڵام دیارە بزووتنەوەی گۆڕان ھیچ پێشنیارێکی قبووڵ نییە.”

(پەرخی) ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”دیارە گۆڕان ھەر پێشنیارێکی بۆ بکەین ھەر ڕازی نابێت، بۆیە من پێم وایە پێویستە چیدی لایەنە سیاسییەکان لەسەر گۆڕان پەکیان نەکەوێت و بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و لایەنەکانی دیکە هەوڵ بدەن، پەرلەمان دەست بە کارەکانی بکاتەوە و قۆناغەکە ھی ئەوە نییە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لەسەر لایەنێک بوەستین، چونکە ئێمە بەرەو ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی دەچین و لە ڕووی یاسایییەوە پێویستمان بە پەرلەمان ھەیە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤيان ده‌خيل: پێدڤیە حکومەتا عيراقێ سنورێن خۆ ل گەل سوریا قايم بکەت

Lalish Duhok

سبەی پەرلەمانێ كوردستانێ دێ لدۆر ره‌وشا كارەبێ كۆم بت  

Lalish Duhok

ئاشتۆن كارته‌ر: شه‌ڕێ مه‌زن هێشتا ده‌ستپێنه‌كرییه‌

Lalish Duhok