عه‌لاوى: قه‌ته‌ر دڤێن هه‌رێمه‌كا سوننى ل عێراقێ دا دروست بكت
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌ياد عه‌لاوى رايگه‌ياند، قه‌ته‌ر پرۆژه‌ى دابه‌شكردنى عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى تائيفى داڕشتووه و ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى فه‌له‌ستين وه‌رده‌دات و هانى توندڕه‌وه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژى له‌سه‌ر حسابى ميسر.
عه‌لاوى له ميانهى سه‌ردانيدا بۆ ميسر و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته عه‌بدولفه‌تاح سيسى له باره‌ى نه‌وت و پرسى ململانێكانى سووريا و ليبيا و يه‌مه‌نه‌وه وتوێژى ئه‌نجامدا.
عه‌لاوى له ميسره‌وه قه‌ته‌رى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ست له كاروبارى عێراق وه‌رده‌دات و نوێنه‌رايه‌تى پرۆژه‌ى ئێرانى ده‌كات و بانگه‌واز بۆ درووستكردنى هه‌رێمێكى سوننه له به‌رامبه‌ر هه‌رێمێكى شيعهدا ده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى پهيامه سياسييهكهيدا له ميسر، عه‌لاوى داواى كرد، قه‌ته‌ر و وڵاتانى عه‌ره‌بى بكه‌ونه گفتوگۆيه‌كى راسته‌وخۆوه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له باره‌ى كێشه‌كانى نێوانيان.
پێشتر حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق له باره‌ى كێشه‌ى نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانى كه‌نداو، هه‌ڵوێستێكى بێلايه‌نانه‌ى گرتبووه به‌ر و ته‌نيا ره‌خنه‌ى له‌و سزايانه گرتبوو كه دژى قه‌ته‌ر گيراونه‌ته به‌ر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
