عه‌بادی:په‌قاندنا مزگه‌فتا نوری و منارا حه‌دبا ب فه‌رمی راگه‌هاندنا شكستنا رێكخراوا داعشه

حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا له شاری موسڵ شكستى فه‌رمى رێكخراوى تیرۆریستیى داعشه كه دوێنێ ته‌قاندنیه‌وه .
به پێى سه‌رچاوه‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاندووه ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا به‌فه‌رمی راگه‌یاندنی شكستی داعشه .
هاوكات عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له مزگه‌وتی نووری نزیكبوونه‌وه، داعش مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبایان ته‌قاندنه‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی ترسنۆكانه و بێ ئومێدبوونییانه له مانه‌وه له شاری موسڵ . گوتیشى به‌م نزیكانه كۆتاییهاتنی داعش ده‌بینین .
لاى خۆشیه‌وه فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه هێزه‌كانیان له موسڵی كۆن چه‌كدارانی داعشیان گه‌مارۆداوه و هیچ بوارێكی هه‌ڵاتن و ده‌ربازبوونیان نییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
