شبكة لالش الاعلامية

رووسیا تانکێن “T90” دده‌تە عێراقێ

رووسیا تانکێن “T90” دده‌تە عێراقێ
رووداو – هەولێر

بەپێی گرێبەستێکی نێوانیان، رووسیا تانکی جۆری (تی 90) دەداتە سوپای عێراق.

ڤلادیمێر کۆچین، یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سەربازی رایگەیاند، وڵاتەکەی لەماوەی ئەمساڵدا “کاروانێکی گەورەی” تانکی جۆری T90 رادەستی عێراق دەکات.

یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا بە رۆژنامەی “ئیزڤێستیا”ی رووسی راگەیاندووە، گرێبەستەکە بە باشی ئەنجامدراوە و ژمارەیەکی زۆری تانک لەخۆدەگرێت، بەڵام ناتوانێت بڕی گرێبەستەکە ئاشکرابکات.

ڤلادیمێر کۆچین، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە یەکەم کاروان دەبێت، لەو زنجیرە کەلوپەل و پێویستییە سەربازییەی رووسیا، کە بەپێی پلان دەدرێتە عێراق.

تانکی T90ی دروستکراوی رووسیایە. کێشی 46.5 تۆن، درێژیی 9.53 مەتر، پانی 3.78 مەترە و بەرزییەکەی 2.22 مەترە و تیمی تانکەکە لە سێ سەرباز پێکهاتوون.

ئەو جۆرە تانکە لە ساڵی 1993ەوە بەکاردەهێنرێت، جگە لە رووسیا وڵاتانی هیندستان، جەزائیر، ئۆگەندا، یەمەن، تورکمانستان، سووریا و چەند وڵاتێکی دیکە بەکاریدەهێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزێن پێشمه‌رگه‌ى بنگه‌هێن داعشێ ل گوندێ بایبۆخ بوردۆمانكر و 4 تیرۆرست هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

ل سلێمانيێ زنجیرەیەکا پيڤه‌له‌رزا هاتنه‌ تۆمارکرن

Lalish Duhok

دەستەيا ھەلبژارنێن ھەرێمێ: ٦٠% كارتێن دەنگدانێ هاتينه‌ دابەشكرن

Lalish Duhok