هیومان ڕایتس ۆچ داخوازێ ژ عه‌بادى دكت بله‌ز ڤه‌كۆلينێ ژتاوانێن هێزێن عێراقى بكت
باسنيوز:
ڕێكخراوى (هیومه‌ن ڕایتس ۆچ) له ڕاپۆرتێكید كه ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 19/ 7/ 2017) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌كات، به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، كه چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له خۆرئاواى مووسڵ ئاشكرایان كردووه و تێیدا خه‌ڵكى گوله‌باران ده‌كرێن.
ڕێكخراوه‌كه پێیوایه، ئه‌وه‌ى بۆیان ئاشكرا بووه، ده‌خوازێت حكوومه‌تى عێراقی به په‌له لێكۆڵینه‌وه له كوشتنى پیاوه ده‌ست به‌ستراوه‌كان بكات كه له مووسڵ هه‌ڵدێن و له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه گوله‌باران ده‌كرێن.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه داوه، سه‌ربارى چه‌ندین به‌ڵێن له‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانى هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، نه‌یسه‌لماندووه كه هیچكام له‌و سه‌ربازانه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتیان ده‌ده‌ن و پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر عێراقییه‌كان ئه‌نجام داوه، ده‌ستگیر كرابێت.
ساره لییا ویتسن، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ڕێكخراوى “هیومه‌ن ڕایتس ۆچ”، ڕای گه‌یاند :” له‌كاتێكدا كه عه‌بادى بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانى مووسڵ ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت، له‌و كاته‌دا زریانێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه پشتگوێ ده‌خات كه سه‌ربازه‌كانى تاوانى جه‌نگ له‌و شاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه به‌ڵێنى ڕزگاركردنى ده‌دات”.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، سه‌ركه‌وتنه‌كانى عه‌بادى شكست ده‌هێنن، گه‌ر هه‌نگاوى جدی بۆ كۆتاییهێنان به‌و پێشێلكارییانه نه‌نێت كه له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشتر به‌ڵگه‌ى دروستیان پێشكه‌ش به “هیومه‌ن ڕایتس ۆچ” كردووه و دهیسهلمێنینن له 17/ 7/ 2017 خاوه‌ن یه‌كێك له دوكانه‌كانى گه‌ڕه‌كێكى شارى كۆن له مووسڵ، بینایه‌كی چۆڵی پیشان داون، كه ته‌رمى 17 كه‌سى پێ په‌تى و مه‌ده‌نی تێدا بوو.
چاودێره‌كان له‌سه‌ر زارى خاوه‌ن دوكانه‌كه، ئه‌وه‌یان گواستووه‌ته‌وه، كه چوار ڕۆژ پێشتر فیرقه‌ى 16ى سه‌ر به هێزه‌كانى عێراقى له‌و گه‌ڕه‌كه بینیوه و ئۆتۆمبیل و دروشمه‌كانى فیرقه‌كه‌ى ناسیوه‌ته‌وه.
باسى له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و شه‌وه، له‌و شوێنه‌وه كه ته‌رمه‌كانى تێدا بووه، گوێی له ده‌نگى گوله‌یه‌كی زۆر بووه ته‌قێنراون، بۆ ڕۆژى دواتر كاتێك فیرقه‌كه ڕۆشتوون، ڕۆشتووه بۆ بیناكه و ته‌رمه‌كانى بینیوه و وا ده‌ركه‌وتوون كه به‌یه‌كه‌وه گوله‌باران كرابن.
لاى خۆیه‌وه، ڕێكخراوى ” چاوى مووسڵ” كه ڕێكخراوێكى ناحكوومییه، پێشێلكارییه‌كانى هه‌موو لایه‌نه‌كانى له 2014ه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه، له 14/ 7/ 2017 چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی له توویته‌ر بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌رى نووسیبوو (گوله‌بارانكردنى به‌كۆمه‌ڵ به شێوازى سپایكه‌ر)ى دواهه‌مین ڕزگاربووهكانى شارى كۆن له مووسڵ، هێزه عێراقییه‌كان ده‌یانكوژن و ته‌رمه‌كانیان هه‌ڵده‌ده‌نه ڕووبارى دیجله‌وه”.
هێزه‌كانى عێراق له 10ى ته‌مووزى 2017ه‌وه، ڕێگه ناده‌ن ڕۆژنامه‌نووسان بگه‌نه خۆرئاواى مووسڵ، ئه‌مه‌ش وایكردووه ڕووداوه‌كانى ناوچه‌ى شارى كۆن له مووسڵ، كه‌متر بگه‌نه میدیاكان.
له باره‌ى ڕپۆرتهكهى ڕێكخراوه مرۆییه‌كه‌وه، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به “هیومه‌ن ڕایتس ۆچ”ى ڕاگه‌یاندووه، كه داوا ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی حكوومى له‌و تۆمه‌تانه بكرێت.
جێی ئاماژه‌دانه، له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا گرته ڤیدیۆییهكى هێزه‌كانى عێراق بڵاوكرایه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراو له به‌رزاییه‌كه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه و دواتر گوله‌بارانیان ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
