شبكة لالش الاعلامية

په‌يڤدارێ ھه‌ڤپەیمانيا نێڤ دەولەتی: شەرێ تەلەعفەر سه‌خت دبت

په‌يڤدارێ ھه‌ڤپەیمانيا نێڤ دەولەتی: شەرێ تەلەعفەر سه‌خت دبت
ZNA- ھەولێر

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەو کاتەی هێزەکان دەگەن بە ناوەڕاستی شاری تەلەعفەر، شەڕەکەیان سەختتر ببێت و کوژرانی سەدان چەکداری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەشی ئاشکرا کرد.

لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا، یەحیا ڕەسوول، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی دژە تیرۆر و پۆلیسی ئیتیحادی و حەشدی شەعبی، بە بەشداریی هێزەکانی هاوپەیمانان، شەڕێ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری تەلەعفەریان دەست پێ کردووە و ڕای گەیاند: ”فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لەو بەرە جەنگییانەی کە پۆلیسی ئیتیحادی و سوپای عێراق تێیدا شەڕ دەکات، بەشدارییەکی کارا دەکەن“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تاوەکوو ئێستا 15 حەشارگەی چەک و تەقەمەنیی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە و 19 هاوەن و 5 زرێپۆش و چەندان چەکی ئاڕبیچی لەگەڵ 5 ئامێری هەڵکۆڵین (حەفارە) لەنێو براون.

لەلایەن خۆیەوە رایان دیلن، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ڕای گەیاند: ”داعش ڕووبەڕووی شکستێکی دیکە دەبێتەوە، لە تکریت تا مووسڵ، ئێستاش لە تەلەعفەر، هێزە عێراقییەکان قوربانیی زۆریان بۆ تێکشکاندنی داعش داوە“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ڕابردوودا هاوپەیمانان 200 هێرشی ئەنجام داوە و زیاتر لە 100 چەکداری داعش کوژراون، ئەو کارگانەش وێران کراون کە بۆمبی چێندراو و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان تێدا ئامادە دەکرا. گوتیشی: ”پێشبینی دەکەین ئەو کاتەی هێزەکان دەگەنە ناوەڕاستی شاری تەلەعفەر، شەڕەکە سەختتر ببێت“.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پرۆژه‌يێ حكوومه‌تا ئه‌لیكترۆنی و سه‌نته‌رێ خزمه‌تگوزاريا گشتی هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و ئێكه‌تیا ئه‌ورۆپى: سه‌قامگیریا هه‌رێما كوردستانێ بۆ هه‌موو ده‌ڤه‌رێ یا گرنگه‌

Lalish Duhok

فینله‌ندا هێزێن خۆ ژ عێراقێ ڤه‌دگوهێزته‌ هه‌رێما كوردستانێ 

Lalish Duhok