شبكة لالش الاعلامية

“پێشمه‌رگه‌ ژ پلانا كۆنترۆلكرنا حه‌ویجه‌ نه‌هاتيه‌ ئاگه‌هداركرن”

“پێشمه‌رگه‌ ژ پلانا كۆنترۆلكرنا حه‌ویجه‌ نه‌هاتيه‌ ئاگه‌هداركرن”
K24 – هه‌ولێر:

فه‌ریق. جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ گرژی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق ده‌رباره‌ی شه‌ڕی حه‌ویجه‌ روویدا بێت، ئه‌و قسانه‌شی له‌ چه‌ند میدیایه‌كه‌وه‌ له‌وباره‌وه‌ كراون ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: “حكومه‌تی ئیتیحادی، تا ئێستا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ نه‌كردووه‌”.

جه‌بار یاوه‌ر به‌ میدیایه‌كی عێراقی گوتووه‌: “حكومه‌تی عیراق ده‌رباره‌ی پلانی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پشمه‌رگه‌ نه‌كردوه‌، به‌ڵام هیچ گرژییه‌ك له‌ نیوان هه‌ر دوو لادا رووینه‌داوه‌”.

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: “وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێش جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی كردبوو، به‌ڵام له‌وكاته‌ به‌ دواوه‌و هیچ كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش به‌ تایبه‌تی حه‌ویجه‌ نه‌كراوه‌”.

جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت: “به‌غدا پلانی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان باسكردووه‌، پێده‌چێت پلانی خۆیان هه‌بێت بۆ شه‌ڕه‌كه‌ به‌ به‌شداری هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانیان و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ نه‌كردووه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مۆله‌تا پێنج سالى ب مووچێ بنه‌ره‌تى دێ هێته‌ دان

Lalish Duhok

پەیاما سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا جەژنا قوربانێ

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی: پێدڤییە جیھان رێزێ ل داخوازا گەلێ کوردستانێ بگریت

Lalish Duhok