سنورێ عێراق و سوریا “شه‌ره‌كێ ئێكلاكه‌ر دژی داعش ب خۆڤه دبينت”
خه‌ندان-
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌عێراق دژی چه‌كدارانی داعش رووده‌دات له‌سه‌ر سنوری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سوریا.
جه‌نه‌راڵ روبه‌رت سوفجی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هاوپه‌یمانان به‌ئاژانسی (فرانس پرێس) ی راگه‌یاندووه “شه‌ڕی گه‌وره‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سنوری روباری فورات، له‌سه‌ر سنوری عێراق و سوریا رووده‌دات”.
وتیشی “سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن، شه‌ڕه‌كه به‌م نزیكانه رووده‌دات و دواناخرێت”.
داعش له‌ئێستادا خاكێكی زۆری له‌ده‌ستداوه له‌عێراق و سوریا‌و له‌ناوچه‌یه‌ك گه‌مارۆدراوه كه لهدێرهزوری سوریاوه درێژده‌بێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی راوهو قائیم له‌عێراق.
به‌وته‌ی ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكییه، نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش تائێستا له‌و ناوچانه‌ن.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كانیان كرد بۆ ده‌ركردنی داعش له‌موسڵ و حه‌ویجه كه دوو پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوهبوون له‌عێراق.
له‌ئێستادا هێزه عێراقییه‌كان شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی حه‌وزی فورات له‌سه‌ر سنوری سوریا.
جه‌نه‌راڵ ئه‌ندرو كروفت فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌وان به‌خێرایی ده‌جوڵێن و داعش ئێستادا هێزێكی سه‌ربازی چالاك نییه، به‌ڵكو له‌شێوه‌ی شانه‌ی نوستوی یاخیبودایه.
باسی له‌وه‌شكردووه، چه‌كدارانی داعش ئه‌وانه‌ی ناكوژرێن و دهستگیرناكرێن، هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له‌ناو هاوڵاتیاندا بشارنه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هاوپه‌یمانان، زیاتر له‌هه‌زار چه‌كداری داعش به‌دیل گیراون، كه زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه.
هێزه عێراقییه‌كان له‌ئێستادا له‌سنوری حه‌ویجه له‌پێشڕه‌ویدان بۆ گه‌یشتن به‌هێڵی ته‌ماس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوری كه‌ركوك.
كروفت جه‌ختی له‌هه‌ماهه‌نگی باڵای له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان كرده‌وه‌و وتی “گرژییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسییه، به‌ڵام له‌رووی ئه‌منییه‌وه هاریكاریی پته‌و هه‌یه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
