ئەورووپا، 178 سكۆلهرشیپى يێن خووندنی بۆ ئاوارێن سووریا ل زانکۆيێن کوردستانێ دابین كرن
ههولێر-KDP.info-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (2017-2018) ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر وەرگرتنى (178) خوێندکارى ئاوارەى سووریا و، وڵاتانى دیکە بۆ ئهوهی له زانکۆکانى هەرێمى کوردستان درێژه به خوێندن بدهن.
بهگوێرهی فهرمانێكی وزاری كه ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وێنهیهكی بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووه، وەرگرتنى ئەو خوێندکارانە لە چوارچێوەى بەرنامەیەکى یەکێتیى ئەورووپا دێت بۆ خوێندکارانى ئاوارەى سووریا، کە بڕەکەى نزیکەى (350,000) سێسەد و پەنجاهەزار دۆلار دهبێت، كه وەک کرێى خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن له زانكۆكانی كوردستان لهلایهن یهكێتیی ئهورووپاوه دابین كراوه.
(ئارام ئیبراهیم) بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەى ڕابردوودا لە ڕێگەی بەرنامەیەکى تایبەتەوە، یەکێتیى ئەورووپا لەگەڵ ڕێکخراوى پەنابەرانى جیهانى (UNHCR)، گرانتێکى گەورەیان بۆ گەنجانى ئاوارەکانى سووریا تەرخان کرد، بەتایبەت ئەوانەى کە ئارەزووى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتەکانى تورکیا، لوبنان و میسر و ئوردون و هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ ئەوەى لە زانکۆکانى ئەو وڵاتان بخوێنن.
بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى ئەم بەرنامەیە (کرێى خوێندن، تێچووی ژیان و مانەوە، هاتوچۆ و بیمەى تەندروستى) دەگرێتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا وەک بەشى یەکەمى ئهو پڕۆگرامه یەکێتیى ئەورووپا پار ساڵ بڕى (264،684) دووسەد و شەستوچوار هەزار و شەشسەد و هەشتاوچوار دۆلارى، وەک کرێى خوێندنى ساڵى یەکەمى ئەو خوێندکارانە خستە سەر ئەژمارى بانکى زانکۆکان کە تیایدا (116) خوێندکار لە زانکۆکانى هەرێم وەرگیران.
گوتیشى: بۆ ئەمساڵى خوێندن پرۆسەکە بەردەوامى هەیە و، بە فهرمانى وزارى ژمارە (17340) لە ڕێكهوتی 29/11/2017 (د. یووسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕەزامەندیى نیشان دا لەسەر وەرگرتنى (148) خوێندکارى ئاوارەی سووریا و (30) خوێندکارى دیکەى وڵاتان بە سیستمى پارالێڵ لە زانکۆکانى (دهۆک، پۆلیتەکنیکى دهۆک، زاخۆ، سلێمانى، پۆلیتەکنیکى سلێمانى، سەڵاحەددین/ ههولێر، هەولێرى پزیشکى، پۆلیتەکنیکى هەولێر، کۆیە و سۆران)، بهو شێوهیه کۆى گشتیى وەرگیراوان بۆ ئەمساڵی خوێندن گهیشته لە (178) خوێندکار، له بهرامبهردا وەک قۆناخی یەکەم یەکێتیى ئەورووپا نزیکەى (350,000) سێسەد و پەنجاهەزار دۆلارى ئەمریکى وەک کرێى خوێندنى ساڵى یەکەمى ئەو خوێندکارانە تەرخان كرد، ئەوە جگە لە (کرێى ژیان و مانەوە، هاتوچۆ و بیمەى تەندروستى). ئاشكراشی كرد بەرنامەکە بۆ خوێندکارانى ئاوارەى سووریا لە زانکۆکانى کوردستان بە سیستمى پارالێڵ بەردەوام دەبێ تا ئەو کاتەى خوێندکاران خوێندنەکانیان تەواو دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
