شبكة لالش الاعلامية

سەرۆک وەزیرێن ھەرێما فلاندەرز نامەیەکا نه‌رازایبوونێ ئاراستەی حکوومەتا عێراقێ کر

سەرۆک وەزیرێن ھەرێما فلاندەرز نامەیەکا نه‌رازایبوونێ ئاراستەی حکوومەتا عێراقێ کر
كوردستان تيڤى:

له‌ دژی ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان، گرتوونیه‌ته‌ به‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا، نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، له‌ دژی ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان، گرتوونیه‌ته‌ به‌ر.

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7/12/2017، نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی فلاندەرز لە بەلجیکا، وێنەی نامەیەکی خێرت بۆرژوا، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی فلاندەرزی پێگەیشت کە ئاراستەی جەواد ئەلھنداوی، باڵوێزی عێراق لە وڵاتی بەلجیکا کراوە.

نامەکە بە ئامانجی دەربڕینی ناڕەزایی حکوومەتی ھەرێمی فلاندەرزە سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی عێراق لە دژی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکیشی بۆ فێدەریکا مۆگەرینی، بەرپرسی باڵای سیاسەتی ئاسایش و دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نێردراوە.

لە نامەکەدا سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز دڵگرانی خۆی بەرامبەر بە کەمکردنەوەی بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018 لە لایەن حکومەتی عەبادی و ھەروەھا داخستنی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕێ و دەڵیت: ”ئەم ھەنگاوانە کاریگەری زۆریان لە سەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا ناردنی ھاریکارییە مرۆییەکانە بۆ یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی ناوخۆ کە لە ھەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن”.

لە کۆتایی ناڕەزایینامەکەیدا، خێرت بۆرژوا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی فلاندەرز داوا دەکات کە حکوومەتی عێراق پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانەدا بکات.

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سوپاس و پێزانینی دەبڕی بەرامبەر هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گهۆرين بسه‌ر یاسايا پێدانا مافێ په‌نابه‌ريێ تێنه‌ كرن 

Lalish Duhok

ده‌مێ كونترۆلكرنا ره‌قه‌ هاته‌ دیار كرن

Lalish Duhok

پۆڵه‌ندا:هیتله‌ر و ستالین پلان داڕشت بۆ شه‌رێ دووێ يێ جیهانێ

Lalish Duhok