شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك وەزیرێن هۆلەندا داخوازا ڤه‌كرنا فرۆكخانا هەولێرێ دكت

سەرۆك وەزیرێن هۆلەندا داخوازا ڤه‌كرنا فرۆكخانا هەولێرێ دكت

وشه‌:
مارك رووتتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا ئاشكرای دەكات لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەم كردووە و باسی گرنگی كردنەوەی فڕۆكەخانەی هەولێرم كردووە و هەوڵدەدەین ڕۆڵمان هەبێت لە كردنەوەی.

مارك رووتتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، لە پاریس لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی پێویستیی كردنەوەی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی كوردستانم كردووە، هەروەها هاوكارییە سەربازییەكانیش دژی داعش بۆ ساڵی 2018 گفتوگۆی لەسەر كراوە.

رووتتە گوتی، لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران باسی پێویستیی كردنەوەی فڕۆكەخانەی هەولێرم كرد، بۆئەوەی بەكاری بهێنین بۆ كاری سەربازی، هەروەها پەرلەمانی وڵاتەكەم سەرقاڵی گفتوگۆی درێژكردنەوەی ماوەی گەیاندنی هاوكارییە سەربازییەكانە لە شەڕی دژی داعشدا بۆ ساڵی 2018.

سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا ئاشكرای كرد هەوڵدەدەن كاریگەرییان هەبێ بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان بەتایبەتی لە هەولێر.

ڕاگرتنی گەشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن بەغداوە ئێستە هەوڵێكی فراوان هەیە بۆ كردنەوە و دەست پێكردنەوەی گەشتەكان كاتێك حكوومەتی عێراق لە 29/9/2017 بە دەركردنی 13 بڕیار دژی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان گەشتی دوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی ڕاگرت.

سەرچاوە/ شەفەق نیووز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د.فوئاد مەعسوم: مه‌ دڤێت ئەبوبەكر بەغدادی بگرین نەك بكوژین

Lalish Duhok

ھەلبژارتن بارودۆخێ كوردستانێ دگهۆرن

Lalish Duhok

ئيرۆ شاندێ هه‌رێمێ دێ سه‌ره‌دانا به‌غدا كه‌ت

Lalish Duhok