شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری پەخشێ کەنالێن “ئێن ئاڕ تی” راگرت

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری پەخشێ کەنالێن “ئێن ئاڕ تی” راگرت

رووداو – سلێمانی

دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پارێزگاری سلێمانی و بە بڕیاری وەزارەتی روشنبیری و لاوان، بە تۆمەتی هاندانی تووندوتیژی پەخشی کەناڵەکانی “ئێن ئاڕ تی” راگیران.

بەپێی نووسراوێکی وەزیری رۆشنبیری و لاوان کەناڵەکانی “ئێن ئاڕ تی کوردی و عەرەبی” هانی تووندوتیژیان داوە و ماوەی راگرتنیشیان هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

لە نووسراوەکەی وەزیری رۆشنبیری و لاواندا هاتووە: “بەپێی بڕگەی سێ لە ماددەی پێنجەمی رێنمایی رێکخستنی فریکوێنسی لە هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای بەشی مۆنیتەرینگ لە وەزارەتی رۆشبنیری و پەیوەندی تەلەفۆنی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی، کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی کوردی و عەرەبی هانی خەڵکیان دەدەن خۆپیشاندان و جوڵەپێکردنیان بۆ کاری تووندوتیژی، کە ئەمەش بووەتە هۆی سووتاندنی فەرنگە حکومییەکان و شوێنە گشتییەکان، بۆیە بڕیارماندا بە داخستنی کەناڵەکانی سەرەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە رۆژی راگرتنییەوە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە لێدوانێکدا بە (رووداو)ی راگەیاند، داخستنی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی لەسەر داوای ئەو نەبووە و دەبێ وەزارەتی رۆشنبیری روونکردنەوە بدات.

لە نووسراوەکەیدا، وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژەی بەوە نەکردووە کە بڕیارەکە لەسەر داوای هەڤاڵ ئەبوبەکر بووە، بەڵام دەڵێت، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەڤاڵ ئەبوبەکر و لەسەر داوای بەشی مۆنیتەرینگی وەزارەتەکە بڕیارەکە دراوە.

فەرهەنگ گۆمەشینی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، کاژێر 6:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19-12-2017 بە فەرمانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو کەناڵی ئێن ئاڕ تی کوردی و عەرەبی داخران.

گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەڵێت “ئەو دوو کەناڵە بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخی هەستیاری کوردستاندا نەکردووە، بۆیە بە ناچاری بڕیاری داخستنیان دراوە”.

ئەو بڕیارە دوای خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ و دوێنی هات، کە بەهۆیەوە لە رانیە پێنج کەس کوژران و 80 کەسی دیکەش بریندار بوون و دەیان بارەگای حیزبی و حکومی سووتێندران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تەرمێ سێ کۆچبەرێن کورد دێ بۆ هەرێمێ هێنە ڤەگەراندن

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌یمانییا چار قۆلى هاته‌ هه‌لوه‌شاندن

Lalish Duhok

دەستەيا گەشتوگؤزار:د پلانا مه‌ دايه‌ تا 2030 ژمارا گەشتیاران بگەهيننه‌  20 ملیۆنان د ساڵه‌کێ دا

Lalish Duhok