شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپه‌يمان عێراقێ ب جێناهێلن

هه‌ڤپه‌يمان عێراقێ ب جێناهێلن
K24 – هه‌ولێر:

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ و ره‌تیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شه‌ڕی داعش ته‌واو بووبێت.

ژه‌نه‌راڵ فلیكس گیدنی جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ “شه‌ڕی داعش له‌ عێراق كۆتایی نه‌هاتووه‌ و تا ئێستاش هێزه‌كانی عێراق پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ بۆ گه‌ره‌نتیكردنی له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی داعش.

ناوبراو روونیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ “له‌ سه‌دا نه‌وه‌د و هه‌شتی ئه‌و خاكه‌ی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی داعش بوو، رزگاركراوه‌ته‌وه‌ و له‌و رووبه‌ره‌شدا، حه‌فت ملیۆن و حه‌فت سه‌د هه‌زار عێراقی ده‌ژین”.

ئه‌و ژه‌نه‌راڵه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له‌سه‌ر مانه‌وه‌ و نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعش له‌ عێراق.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێش چه‌ند رۆژێكعه‌بادی كۆتایهاتنی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د. فوئاد حسێن: ئه‌و هێرشێن ل دژی هەرێما كوردستانێ دهێنه‌ كرن ئارامییا عێراقێ تێکددەن

Lalish Duhok

ده‌ڤه‌ردارێ كه‌ركووكێ: بلندكرنا ئالایێ كوردستانێ ل كه‌ركووكێ ب یاسا هاتییه ‌كرن

Lalish Duhok

ئه‌ڤ ساله‌ كوليژا هۆنه‌رێن جوان دێ ژماره‌یه‌كا زێده‌تر يا قوتابيان وه‌رگرت

Lalish Duhok