توركیا.. ژماره‌یه‌كا داعشان هاتنه ده‌سته‌سه‌ركرن و عێراقی ژى تێدانه
باسنيوز:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/12/ 2017، له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكى جیاوازدا 17 كه‌سى بیانییان به تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى له داعش ده‌ستگیر كرد، كه هاووڵاتى عێراقیشیان تێدایه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ویلایه‌تی (ئهزیغ) تیمه‌كانى دژه تیرۆر، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین شوێن، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 8 گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرد.
هه‌روه‌ها له شارى ئیستانبوول، تیمه‌كانى دژه تیرۆر 6 كه‌سى بیانییان به گومانى په‌یوه‌ندیبوون به داعشه‌وه، له چه‌ند ماڵێكدا ده‌ستگیر كرد.
له ویلایه‌تی سكاریا، تیمه‌كانى دژه تیرۆر چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیاجیایان بۆ چه‌ند شوێنێك ئه‌نجام دا، توانییان 3 گومان‌لێكراو، كه هه‌رسێكیان عێراقین، به‌تۆمه‌تى ئه‌ندامبوون له ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، ده‌ستگیر بكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
