شبكة لالش الاعلامية

“مالیکی ئامادەیە سەرپەرشتيا گفتوگۆيا ناڤبه‌را بەغدا و هەولێرێ دا بکت”

“مالیکی ئامادەیە سەرپەرشتيا گفتوگۆيا ناڤبه‌را بەغدا و هەولێرێ دا بکت”

رووداو- هەولێر

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێ ، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا نووری مالیکی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر دەدات بە سەرپەرشتی خۆی.

محەممەد عگێلی ، سەرکردەی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: “ئایندەی سیاسی لە عێراق مالیکی دیاری کرد و بنەماکانی دانا بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی زۆرینەیەکی سیاسی کورد و سوننە و شیعە و تورکمان و هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشدار بن”.

محەممەد عگێلی گوتیشی: “مالیکی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و هەولێر بە سەرپەرشتی خۆی دەدات و مالیکی لەگەڵ چارەی دروستە بۆ پاراستنی هەموو مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق”.

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، کە حکومەت چەند نامەیەکی ئەرێنی لە حکومەتی عێراقەوە پێگەیشتووە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ بۆ چارەکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێشوازیشی لە قسەکانی مالیکی کرد ، کە لە هەڤپەیڤینەکەیدا لەگەڵ رووداو کردنی.

نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی حیزبی دەعوە، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند: “دەبێ لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە. لەسەر حکومەت پێویستە لەگەڵ هەولێر دەست بە گفتوگۆ بکات لەسەر بنەمای دەستوور. هەرێمیش لەسەریەتی دەستپێبکات و ئەنجامی ئەوەی قبوڵ بێت کە دەستوور دەیڵێت، چونکە هیچ پاساوێک نابینم بۆ دواخستنی گفتوگۆ بۆ دوای هەڵبژاردن”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ کەرکووکێ رێ یێ نادەت خەلکێ 500 گوندێن کوردان ئەردێ خوە بکاربینن

Lalish Duhok

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يێ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی ب نێچیرڤان بارزانی كر 

Lalish Duhok

پۆڵه‌ندا:هیتله‌ر و ستالین پلان داڕشت بۆ شه‌رێ دووێ يێ جیهانێ

Lalish Duhok