شبكة لالش الاعلامية

عەبادی: مووچێ سەرجەم فەرمانبەرێن هەرێمێ دێ دابین کەین

عەبادی: مووچێ سەرجەم فەرمانبەرێن هەرێمێ دێ دابین کەین
خەندان-

جارێکی دیکە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختیکردەوە لەپابەندبوونی حکومەتەکەی بەخەرجکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەکۆنگرەی هەفتانەی خۆیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لەشاری بەغدا ئەنجامی دا، حەیدەر عەبادی رایگەیاند: “سوورین لەسەر پێدانی موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.” هەروەها باسی لەوەش کرد کە لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردییەکاندا پەیوەندیان هەیە “بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاونیشتمانە کوردەکانمان.”

لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، کە لەدوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەنجامدرا، عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لەکۆبوونەوەکەدا دەنگ دراوە لەسەر پلانی کشتوکاڵی ئەم وەرزە و کە هەرێمی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت.

سەرۆک وەزیرانی عیراق، لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵەوە کە ئێستا لەپەرلەمانە، باسی لەوە کرد لەدانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئامادە دەبێت، جەختیشی کردەوە کە ئامادەیە بۆ هەماهەنگییکردن لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەکان بۆ تەواوکردنی کارەکانی پرۆژە یاساکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژمارا ئاوارێن عه‌فرینێ گه‌هشته‌ 450 هه‌زار كه‌سان

Lalish Duhok

پارتی سەرۆکایەتیا ئێكه‌م روونشتنا پەرلەمانێ کوردستانێ وەردگرت

Lalish Duhok

وەزارەتا داد یا هەرێمێ: حکومەتا فیدرال دەستوور بنپێ کریە

Lalish Duhok