شبكة لالش الاعلامية

١٧١ کەسێن سڤیل ل عەفرینێ هاتينه‌ کوشتن 

١٧١ کەسێن سڤیل ل عەفرینێ هاتينه‌ کوشتن 
عەفرین -KDP.info-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی عەفرین دەڵێ، بە هۆی بۆردوومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ١٧١ کەسی سڤیل کوژروان.

تورکیا ٢٩ ڕۆژە لە گەمارۆی سەربازیی عەفرین بە ڕێگەی سەربازی و ئاسمانی بەردەوامە، تا ئێستا عەفرین نەکەوتووە، بەڵام بە گوێرەی لێدوانێکی پێشووی ڕاوێژکاری ئیدارەی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەدران چیا کورد، کە بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، سوپای سووریا دێنە هەندێ ناوچەی سنووری عەفرین و لەوێدا جێگیر دەبن.

پێوەست بە قوربانیانی سڤیل لەو شەڕەدا، د. خەلیل سەبری، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: “بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری ١٧١ کەسی سڤیل کوژروان و ٤٥٨ کەسیش بریندار بوون، لە نەخۆشانەکەمان هەموو شتێکی پێویستیان بۆ دەکەین.”

خەلیل ئاماژەیشی دا: “نەخۆشخانەی عەفرین لە سەرەتای جەنگەوە لە ئامادەباشیدایە و بە گوێرەی ئەو چارەسەرییانەی لە نەخۆشخانەکەمان هەن، پێشوازی لە کوژراو و برینداران دەکات.”

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بەو سوپایە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی ”چلەی زەیتون” دژی شاری عەفرین پێکهێنا و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بۆردوومانی شاری عەفرین دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كوێت هاريكارييا كه‌رتێ پەروەرده‌ييا کوردستانێ دکت

Lalish Duhok

ناتۆ دێ مه‌شقێ ب ئه‌فسه‌رێن عێراقێ دكت‌

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی خشتەيێ داهات و خەرجيێن شەش هه‌يڤێن ئيساله‌ به‌لاڤ دكه‌ت

Lalish Duhok