شبكة لالش الاعلامية

چه‌ند هه‌فتيێن دی هه‌ولێرو به‌غدا دێ گه‌هنه‌ رێككه‌فتنێ 

چه‌ند هه‌فتيێن دی هه‌ولێرو به‌غدا دێ گه‌هنه‌ رێككه‌فتنێ 
كوردستان تيڤى:
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 27-2-2018رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ حكومییه‌كان ئاشكرای كردووه‌ كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كۆتایی دێت كه‌ خۆی له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌بینێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ ئه‌م پێشڤه‌چوونه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری داهاتوو رابگه‌یه‌نرێت.

رۆژی دووشممه‌ 26-2- 2018حكومه‌تی عێراق كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ 31-5- 2018دواخست،له‌ هه‌مانكاتیشدا سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێَژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ولێرو به‌غدا له‌م ماوه‌یه‌دا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن ئه‌وا به‌ر له‌م به‌رواره‌ فرۆكه‌خانه‌كتان ده‌كرێنه‌وه‌ .

نزیكه‌ی پێنج مانگه‌ حكومه‌تی عێراق ئابلوقه‌ی ئاسمانی به‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌پاندووه‌و ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری له‌ ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوه‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا بۆته‌ رێگر له‌به‌رده‌م هاووڵاتیانه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌یانه‌وێ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێنن.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌رییه‌ نیوز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دابه‌شكرنا مووچه‌ى تێته‌ پێشڤه‌برن

Lalish Duhok

هێزێن عێراقی چەندین جهێن گرنگ ل مۆسل کونترۆلکرینە

Lalish Duhok

حكومه‌تێ بڕیاردا ل هه‌فتییا بهێت مووچه‌یێ مه‌ها گۆلانێ دابه‌ش بكت

Lalish Duhok