شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری پەخشێ شەش کەنالێن ئاسمانی دێ راگرت

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری پەخشێ شەش کەنالێن ئاسمانی دێ راگرت

رووداو- هەولێر

پەخشی شەش کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێن و دوو کەناڵی لۆکاڵیش بەشێوەیەکی کاتی پەخشەکانیان دەوەستێنرێت.

بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، کەناڵی ئاسمانییەکان بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە پەخشەکانیان دەوەستێت، تەلەفزیۆنە لۆکاڵییەکانیش سزادراون.

محەممەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیریی دەشڵێت، بەهۆی کێشەی یاسایی و نەبوونی مۆڵەتەوە پەخشی ئەو شەش کەناڵە ئاسمانییە تاوەکو مۆڵەت دەردەکەن، رادەگیرێت.

گەردی گوتیشی “دوو کەناڵی لۆکاڵی بەهۆی لادان لە رێنماییەکان پەخشەکانیان بۆ ماوەی 48 کاژێر دەوەستێنرێت. بڕیارەکەشمان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار و پێویستە جێبەجێبکرێت”.

لەبارەی سەرپێچی کەناڵە لۆکاڵیەکان، محەممەد گەردی رایگەیاند، کەناڵێکیان ریکلامی پارە کۆکردنەوەی بۆ منداڵێک کردووە. کەناڵەکەی دیکەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی نێو درامایەکی تورکی پەخشکردووە، کە لەگەڵ دابونەریتی هەرێمی کوردستان ناگونجێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا 200 ملیۆن دۆلارێن دى ب قەر دده‌تە پێشمەرگەى

Lalish Duhok

محه‌مه‌د بن سه‌لمان پێشوازيێ ل مه‌سرور بارزانى دكه‌ت

Lalish Duhok

ھەلکیۆپتەرێن ھەوار چوونێ گەھشتنە فڕۆکخانەیێن ھەرێمێ

Lalish Duhok