شبكة لالش الاعلامية

ده‌مێ پێدانا کارەبا نیشتیمانی بۆ رۆژێن نەورۆزێ هاته‌ راگەهاندن

ده‌مێ پێدانا کارەبا نیشتیمانی بۆ رۆژێن نەورۆزێ هاته‌ راگەهاندن

‌سپى:
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی زانیاری ئاشکرادەکات سەبارەت بەشێوازی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەڕۆژانی نەورۆزدا ، ڕاشیدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەکرێت ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاتربکرێت”.

ھیوا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە “بەھۆی گۆڕانکاریی لەکەشوھەواو کەمبونەوەی خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا، ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان بەراورد بەمانگی ڕابردوو زیادیکردوەو بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەش کە ئامادەدەکرێت، ھەوڵدراوە زۆرترین کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان بدرێت”.

وتیشی “بۆ ڕۆژانی نەورۆز بەشێکی زۆر لەھاوڵاتیان ڕوو لەناوچە گەشتیارییەکان دەکەن، ئەوەش لۆد کەمتر دەکاتەوە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان زیاتربکرێت”.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “ناوچە پیشەسازییەکانیش لەڕۆژانی نەورۆزدا کارناکەن، ئەوەش وادەکات لۆدێکی کەمتر لەسەر کارەبای نیشتیمانی دروستبێت، کارەبای تەرخانکراوی ئەوانیش دەدرێتەوە بەناوچە نیشتەجێبوەکان لەڕۆژانی نەورۆزدا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زێده‌تر ژ 300 بیانی ل كوردستانێ دژی داعش شه‌رى دكن

Lalish Duhok

زيانڤێكه‌فتيێن ده‌ستێ داعش دێ هێنه‌ قه‌ره‌بووكرن

Lalish Duhok

ل سنوورێ پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ ده‌هان پارزينگه‌هێن نه‌یاسایی هاتنه‌ داخستن 

Lalish Duhok