سهقاناسى:پێلهكا بارانبارینێ روو دكهته کوردستانێ
رووداو- هەولێر
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی جیهانی لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 10-4-2018 شەپۆلێکی بارانبارین روو لە کوردستان دەکات و تاوەکو رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکانی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە رێژنەبارانی کەم لە هەولێر و سلێمانی دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە 7ی نیسان لە شاری هەولێر و سلێمانی، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت و رێژنەبارانی کەم لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت. پلەی گەرمی لە هەولێر لەنێوان 13-26 پلەی سیلیزیدا دەبێت و لە سلێمانیش 12-26 پلە دەبێت. ئاسمانی پارێزگاکانی دهۆک و کەرکووک هەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمی دهۆك 12- 23 پلە دەبێت و لە کەرکووکیش پلەی گەرمییەکەی لەنێوان 12- 27 پلەدا دەبێت”.
بەپێی راگەیێندراوەکەی کەشناسی، رۆژی یەکشەممە 8ی نیسانی 2018 لە هەولێر، کەرکووک، سلێمانی و دهۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەوری جیاشی لەگەڵدا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر و کەرکووک دەبێت، کە 28 پلە دەبێت و نزمترین پلەی گەرمیش لە سلێمانی و دهۆک دەبێت، کە 15 پلەی سیلیزی دەبێت.
رۆژی یەکشەممە 8-4-2018 بەگشتی پلەی گەرمی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەنێوان 17- 28 ، سلێمانی 15- 26، دهۆک 15- 27 و کەرکووک 16- 28 پلەدا دەبێت.
هەروەها بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی جیهانی شەپۆلێکی باران بارین لە ئێوارەی سێشەممە 10-4-2018 روو لە باشووری کوردستان دەکات و لە درەنگانی شەو تاوەکو نیوەڕۆی چوارشەممە باران بەشێوەیەکی باش دەبارێت و بەشێوەی پچڕپچڕیش تاوەکو شەممە 14-4-2018 بەردەوام دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
