ماله‌ك ل بارزان دبتە مۆزەخانا ئەرشیڤێ ئەنفالێ
رووداو-هەولێر
له گوندی بازێی ده‌ڤه‌ری بارزان، ماڵێكی باوك ئه‌نفالكراو ته‌واوی ماڵه‌كه‌یان كردووەته مۆزەخانه‌یەكی تایبه‌ت به ئه‌رشیڤی ئه‌نفال و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به سه‌ر كورده‌وه هاتوون، ته‌نانه‌ت دادگای باڵای عێراق پشتی به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و ماڵه به‌ست له‌كاتی به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال.
له 8 ئه‌لبوومدا نزیكەی 2 هه‌زار دۆكیۆمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه، رێزان له‌گه‌ڵ رێبواری هاوژینی 13 ساڵه سه‌رقاڵی دانانی مۆزه‌خانه‌ن له ماڵه‌كه‌یاندا، ئه‌وان پێكه‌وه خاوه‌ن 12 په‌رتووكی تایبه‌ت به ئه‌نفالن، ماڵێك پڕ له ئه‌رشیڤی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتوون.
هه‌ر نووسینێك په‌یوه‌ندی به ئه‌نفالی كورده‌وه هه‌بووبێت له‌و ماڵه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه، دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق پشتی به به‌شێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و ماڵه به‌ست.
رێبوار ره‌مه‌زان، هاونیشتمانی دانیشتووی گوندی بازێی دەڤەری بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “زۆر به دوای ئه‌و بەڵگه‌نامانه‌وه بوومه تا له‌و سه‌ر و ئه‌و سه‌ری كوردستان ده‌ستم كه‌وتوون.بۆ كاتی دادگای به جینۆساید ناساندنی كه‌یسی بارزانیه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌كانم بردنه به‌غدا”.
ژورێكی مۆزەخانەکە تایبه‌تە به كولتوور و كه‌له‌پوور و پارچه‌ی شوێنه‌واری. بەشێک لەو دراوانه هی سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی ئیسلامن، چه‌كه‌كانیش هی كۆماری كوردستان و له شۆڕشه‌كانی بارزان به‌كار هاتوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
