ئاماره‌كا مه‌ترسیدار ل عێراقێ هاته راگه‌هاندن..هه‌رێمێ ژى ڤه‌دگرت
SNN:
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی پێویستیان به‌هاوكاریی به‌په‌له هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش زیاتر له‌هه‌شت ملیۆن كه‌س له‌عیراق پێویستیان به‌هاوكاری به‌په‌له هه‌یه، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌مڕۆ 10ی 4ی 2018 له‌شاری هه‌ولێر ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسێكی ئه‌نجامداو ئامارێكیشی بۆ ڕای گشتیی ئاشكراكرد.
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا ئامارێكی خسته به‌رده‌م ئاماده‌بوان كه تێیداهاتوه ((دانیشتوانی عیراق له‌ئێستادا به 37ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌و ڕێژه‌یه زیاتر له‌هه‌شت ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌سیان پێویستیان به‌هاوكاریه كه به‌شێكیان له‌هه‌رێمی كوردستانن)).
له‌و ئاماره‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، له‌و ڕێژه‌یه 736 هه‌زار ئاواره له‌ناو هه‌رێم پێویستیان به‌هاوكاریه بۆ ساڵی 2018 كه به‌مشێوه‌یه دابه‌شبون به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا دهۆك 271 هه‌زار كه‌س، هه‌ولێر 358 هه‌زار كه‌س و سلێمانیش 107 هه‌زار كه‌س.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
