شبكة لالش الاعلامية

ده‌مێ بانگەشەيا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ عێراقێ دەست پێ کر

ده‌مێ بانگەشەيا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ عێراقێ دەست پێ کر
باسنيوز:

ئەمڕۆ وادەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ لیست و کاندیدەکان، دەستی پێ کرد.

بڕیارە لە رۆژی 12/5/2018 لە هەموو شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 14/4/2018ـی وەک یەکەم رۆژی بانگەشەی یاسایی بۆ لیست و قەوارەکان دیاری کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو رۆژە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی ئەنفال لە کوردستان، لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی بانگەشەکە رۆژێک دوا خرا.

لەو هەڵبژاردنەدا، 88 قەوارە و لیستی پێکهاتوو لە شەش هەزار و 904 کاندید، رکابەریی بۆ بەدەستهێنانی کورسیی پەرلەمانی دەکەن، کە پێکهاتووە لە 328 کورسی.

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی لیست و کاندیدەکانی دیاری کردبوو.

لیست و قەوارە و کاندیدەکان بۆیان هەیە تا 48 کاتژمێری بەر لە هەڵبژاردن، بانگەشە بۆ خۆیان بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هنده‌ك په‌رله‌مانتارێن گۆڕان دژى كوتا نه‌ته‌وان ل په‌رله‌مانێ كوردستانێ شه‌ر راگه‌هاند

Lalish Duhok

سەرۆك وەزیرێن هەرێما کوردستانێ و بالیۆزێ یابان ل عێراقێ کۆمبوون

Lalish Duhok

ئيرۆ120مین ساڵیادا ژدایکبوونا بارزانیێ نەمرە

Lalish Duhok