شبكة لالش الاعلامية

فازڵ نەبی: حكوومەتا هەرێمێ نیەتا چاكسازیێ هەیە و پرۆژه‌ ئاماده‌كريه‌

فازڵ نەبی: حكوومەتا هەرێمێ نیەتا چاكسازیێ هەیە و پرۆژه‌ ئاماده‌كريه‌
هەولێر-KDP.info-

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیەتی چاكسازیی هەیە، بۆیە پڕۆژەی چاكسازیی ئامادە كردووە و، ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت، مووچە بە بێ پاشەكەوت دەدرێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی رابردوودا پڕۆژەی چاكسازیی لە بواری مووچە و خانەنشینی رەوانەی پەرلەمان كرد و پەرلەمانیش پەسەندی كرد، بەڵام بە هۆی گلەیی لەبارەی خانەنشینیی پلەتایبەتەكانەوە، پڕۆژەكە رەت كرایەوە و لە پەرلەمانە بۆ ئەوەی هەموار بكرێتەوە، وەلێ تاوەكوو ئێستا جگە لە فراكسیۆنی پارتی، فراكسیۆنەكانی دیكە لەسەر هەمواركردنەوەی پڕۆژەكە رێك نەكەوتوون، كە بەپێی پڕۆژەكە، نزیكەی 100 ملیار دینار مانگانە بۆ خەزینە گشتی دەگەڕێتەوە.

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق و مامۆستای زانكۆ، د. فازڵ نەبی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “پڕۆژەیاسای چاكسازی كە حكوومەت پێشكەشی پەرلەمانی كردووە بۆ چاكسازی لە بواری مووچە و خانەنشینی، گرینگیی زۆری هەیە لە چەندین ڕووەوە، لەوانە جۆرێك لە دادپەروەری دروست دەكات لە نێوان فەرمانبەری ئاساییەوە تا دەگاتە پلەتایبەتەكان و خانەنشینانیش، چونكە من كە خانەنشین كرام لە بەغدا، جیاوازیی من لەگەڵ فەرمانبەری دیكە تەنیا مووچەی بنەڕەتیم بوو كە زۆرترە، ئەگەرنا وەك هەر فەرمانبەرێكی دیكە مامەڵەم لەگەڵ كراوە، بۆیە بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش بەو شێوەیەی لێ بێت، ئەمەیش جۆرێكی دیكەیە لە دادپەروەری و، هەر فەرمانبەر و خانەنشینێك مافی خۆی وەردەگرێت”.

نەبی گوتیشی: “لە ڕووی ئابوورییشەوە ژمارەیەكی زۆری مووچەخۆر كەم دەكرێنەوە و خەڵكێك بە ناحەق خانەنشین كراوە، مووچەی دەبڕدرێت و خەڵكێكیش خانەنشینەكەی زۆرە، كەم دەكرێتەوە و بەشێكیش كە خانەنشینییەكەیان كەمە، زیاد دەبێت، ئەمە هەموو دادپەروەرییە، بۆیە وا دەكات بڕێكی باشی پارە بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێتەوە، ئەگەر پەرلەمان پەسەندی بكات و حكوومەتیش جێبەجێی بكات”.

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق ڕوونیشی كردەوە: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی نیەتی چاكسازیی هەیە، بۆیە ئەو پڕۆژەیەی چاكسازیی ئامادە كردووە، لەبەر ئەوە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت، مووچەی فەرمانبەران بە بێ پاشەكەوت دەدرێت”.

ئەو هەروەها دەشڵێ: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا لە مووچە و خانەنشینیدا دەستی بە چاكسازی كردووە وەكوو هەنگاوی یەكەم، ئەمە وا دەكات دۆخی ئابووری باشتر بێت و، دەكرێ لە هەنگاوی دیكەدا چاكسازی لە سێكتەرەكانی دیكەیشدا دەست پێ بكەن، بۆیە ئومێدمان هەیە حكوومەت دەتوانێ چاكسازی بكات و وەكوو پێشووتریش مووچەی فەرمانبەران دابین دەكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆیتەرز: سیستانی هۆکاری راگرتنی شەڕەکەی ناوچەی سەوز بووە

Lalish Duhok

قوباد تالەبانی: پێکڤە دێ ب سەر ئالنگارییاندا زالبین

Lalish Duhok

مامەلەیێن شەهیدان دێ بۆ شەهیدێن کەرکووکێ هێنە چێکرن

Lalish Duhok